پیشاندان:
9. سورة التوبة
قَٰتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍۢ مُّؤْمِنِينَ14
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) بجەنگن دژی بێ باوەڕان، ئەوە خوایە کە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و سەرشۆڕو خەجاڵەتیان دەکات و ئێوە بەسەریاندا سەر دەخات سینەی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسوودە دەکات و دڵ و دەروونیان ساڕێژ دەکات (چونکە کاتی خۆی کافرەکانی مەککە زۆر ئازارو ئەشکەنجەی ئیماندارانیان دەداو بێ بەزەییانە هەندێکیان لێ شەهید کردن).
وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ15
تهفسیری ئاسان: هەرچی ئازارو کینەش هەیە لەدڵی ئیمانداراندا لای ببات و نەیهێڵێت، خوای گەورەش تەوبەو پەشیمانی لەو کەسە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت و (شایستەیە)، خوای گەورە زاناو دانایە.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ16
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان دەزانی هەروا وازتان لێدەهێنرێت (بێ تاقیکردنەوە) لەکاتێکدا هێشتا خوا دەری نەخستووە ئەوانەی جیهادیان کردووەو تێکۆشاون لە ئێوەو جگەلە خواو پێغەمبەرەکەی و ئیمانداران کەسانی تریان نەکردووە بەجێی متمانەو ڕازو نهێنی خۆیان، خوایش هەمیشە ئاگادارە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن (بەڵام دەیەوێت هەموو ڕاستیەکان دەرکەون و بێنەروو).
مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا۟ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلْكُفْرِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ وَفِى ٱلنَّارِ هُمْ خَٰلِدُونَ17
تهفسیری ئاسان: شیاو وشایستە نەبووە بۆ موشریک و هاوەڵگەران کە مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە، لەکاتێکدا خۆیان شایەتن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن، ئەوانە هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخە و پووچەڵ بۆتەوە، ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا (لە ژیانی کولە مەرگیدا) بەردەوامن.
إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەو کەسە (بەدڵ و بەگیان) مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە (بە خواپەرستی و نوێکردنەوەی) کە باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوە و نوێژەکانی بەچاکی ئەنجام داوەو زەکاتیشی (لە ماڵ و سامانی) دەرکردووە و لە کەسیش نەترساوە جگە لە خوای باڵادەست، جا ئومێدە ئەو جۆرە کەسانە لە ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَجَٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ19
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە بەڕەواو دروستان دانا ئاوبەخشین بەحاجیان و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبە)، وەک ئەو کەسە وابێت کە باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوەو تێکۆشاوە لە پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئەو دوو دەستەیە وەک یەکنین و لەیەک ئاستدا نین لای خوا، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی ستەمکار نادات.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردووە و جیهادو هەوڵ و کۆششیان ئەنجامداوە لە پێناوی ڕێبازو ڕەزامەندیی خوادا بە ماڵیان و بەگیانیان، پلەپایەو پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گەورەترە، ئا ئەوانەش کە باسکران هەر ئەوانە سەرفرازو بەختەوەرن...