پیشاندان:
9. سورة التوبة
يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَرِضْوَٰنٍۢ وَجَنَّٰتٍۢ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌۭ مُّقِيمٌ21
تهفسیری ئاسان: (جا ئەوانە) پەروەردگاریان مژدەیان دەداتێ بە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی لە لایەن خۆیەوە، هاوڕێ لەگەڵ ڕەزامەندی و خۆشنوودی و بەهەشت و باخی بێ شومار، لە کاتێکدا بۆ ئەوان هەیە لەو بەهەشتەدا نازو نیعمەتی نەبڕاوە کە پێشکەشیان دەکرێت.
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ22
تهفسیری ئاسان: لەهەمان کاتدا لەو بەهەشتەدا بۆ هەمیشە و بەردەوام ژیان دەبەنە سەر، بەڕاستی خوای بەخشندە پاداشتی گەورە و بێ سنووری لەلایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَابَآءَكُمْ وَإِخْوَٰنَكُمْ أَوْلِيَآءَ إِنِ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْكُفْرَ عَلَى ٱلْإِيمَٰنِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، باو و باپیران و براکانتان مەکەنە پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان، ئەگەر ئەوان بێ باوەڕیان خۆش ویست و هەڵیانبژارد بەسەر ئیمان و باوەڕدا، هەرکەس لە ئێوە پشت بەوان ببەستێت و خۆشی بوێن، ئائەوانە هەر ستەمکارن.
قُلْ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَٰنُكُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَٰلٌ ٱقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٌۭ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرْضَوْنَهَآ أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٍۢ فِى سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ24
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئەگەر باوو باپیرانتان و براکانتان و هاوسەرانتان و عەشرەت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک کە بەدەستان هێناوە، یاخود بازرگانیەک دەترسن کە شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبەرە و کۆشک و تەلارێک کە حەز دەکەن لێتان تێک نەچێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشەویستترو نازدارتر بێت لە خواو پێغەمبەرەکەی و جیهادو تێکۆشان لەپێناو ڕێبازی ئەو زاتەدا، دە ئەوە چاوەڕوان بن، هەتا خوای گەورە دێت بە فەرمانەکانیەوە و (تۆڵەتان لێ دەسێنێت)، خوای پەروەردگاریش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی یاخی و لە سنوور دەرچوو نادات.
لَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِى مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍۢ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْـًۭٔا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ25
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان خوای گەورە لە زۆر شوێندا سەری خستن (بەسەر بێ باوەڕاندا)، لە ڕۆژی حونەینیش کاتێک کە زۆریی ژمارەی خۆتان سەرسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئەو زۆریە هیچ فریاتان نەکەوت و بێ نیازی نەکردن، زەویش چەندە فراوانە لێتان هاتەوە یەک و تەنگ بوەوە، لەوەودوا هەموو پشتان هەڵکردو ڕاتانکرد.
ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ26
تهفسیری ئاسان: پاشان خوای گەورە ئارامی و ئاسوودەیی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران و سەربازانێکی دابەزان کە نەتاندیووە، سزای ئەوانەشیدا کە بێ باوەڕان بوون، ئەوەش سزای و پاداشتی بێ باوەڕانە.