پیشاندان:
9. سورة التوبة
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَيَأْبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ32
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە بەو بیروباوەڕە پووچانەیانەوە) دەیانەوێت نوورو ئاینی خوا بەقاڵەی دەمیان بکوژێننەوە و خامۆشی بکەن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێتە دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگە لەوە نەبێت ئاین و نووری خۆی سەربخات و نووری خۆی تەواو بکات و دەری بخات، هەرچەندە کافرو بێ باوەڕان پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ33
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە بۆیە پێغەمبەرەکەی هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕەوانە کردووە تا سەری بخات بەسەر هەموو بەرنامە و ئاینەکانی تردا، هەرچەندە موشریک و هاوەڵگەران پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْأَحْبَارِ وَٱلرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۗ وَٱلَّذِينَ يَكْنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ34
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، چاک بزانن کە زۆربەی حاخام و مالومەکانی جوو و قەشەی گاوران، ماڵ و سامانی خەڵکی بەناحەق دەخۆن، بەرهەڵستی ڕێباز و ئاینی خوا دەکەن، جا ئەوانەی کە ئاڵتون و زیو کۆ دەکەنەوە و قایمی دەکەن و لە پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕەزامەندی ئەو، نایبەخشن، ئەوە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان بدەرێ!!
يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ35
تهفسیری ئاسان: (ئەو سزا سەختە) لە ڕۆژێکدا دەبێت ئەو پارە و سامانەی کۆیان کردۆتەوە، لە دۆزەخدا سوور دەکرێتەوە، ناوچاو و لاتەنیشت و پشتیانی پێ داخ دەکرێت، ئینجا پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو سامانەیە کە کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان، دە بچێژن سزای ئەوەی کە بۆ خۆتان کۆدەکردەوە.
إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثْنَا عَشَرَ شَهْرًۭا فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ مِنْهَآ أَرْبَعَةٌ حُرُمٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا۟ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَٰتِلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ كَآفَّةًۭ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمْ كَآفَّةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ36
تهفسیری ئاسان: بێگومان ژمارەی مانگەکان لای خوا دوانزە مانگە، لەکتێبی خوادا لە (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوە، هەر لەو ڕۆژەوە کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، چوار مانگی بە حەرام داناوە (واتە جەنگ تیایدا نابێت بەرپا ببێت)، هەر ئەوەیە ئایین و بەرنامەی ڕاست و دروست، کەوابوو لەو مانگانەدا ستەم لە خۆتان مەکەن و جەنگ بەرپا مەکەن، بەڵکو تەنها دژی موشریکانی (شەڕەنگێز) هەمووتان بجەنگن بە گشتی هەروەکو ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بەگشتی، ئینجا بشزانن کە خوا یارو یاوەری ئەو کەسانەیە کە لێی دەترسن و پارێزکارن.