پیشاندان:
9. سورة التوبة
ٱنفِرُوا۟ خِفَافًۭا وَثِقَالًۭا وَجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ41
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران هەر کاتێک داواکران بۆ غەزا لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانە پێکراوەوە): ئێوە بەچەکی سووک و سەنگین و بەسوارە و پیادەتانەوە ڕاپەڕن و ئامادەبن و جیهاد و تێکۆشان بکەن بەماڵ و سامان و گیانتان لە پێناوی خوادا، ئەوە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن و تێبگەن.
لَوْ كَانَ عَرَضًۭا قَرِيبًۭا وَسَفَرًۭا قَاصِدًۭا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَٰكِنۢ بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ ٱلشُّقَّةُ ۚ وَسَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ يُهْلِكُونَ أَنفُسَهُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ42
تهفسیری ئاسان: ئەگەر (غەزای تەبووک) دەستکەوتێکی ئاسان و نزیک بوایە، یا سەفەرێکی مامناوەندی بوایە، ئەوە دووڕووەکان شوێنت دەکەوتن، بەڵام ڕێگەی دوورو پڕ مەینەت بۆ ئەوان زەحمەتە، (جا لەوەودوا دێن) و سوێند بەزاتی خوا دەخۆن و دەڵێن: ئەگەر بمانتوانیایە ئەوە لەگەڵ ئێوەدا دەردەچووین و دەهاتین بۆ غەزا، ئەوانە بەو ڕەفتارو درۆیانەیان، خۆیان تیادەبەن، خوایش دەزانێت بەڕاستی ئەوانە درۆزنن.
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَتَعْلَمَ ٱلْكَٰذِبِينَ43
تهفسیری ئاسان: خوا لێت خۆش بێت (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)! بۆ مۆڵەتت دانێ (نەدەبوایە مۆڵەتیان بدەیتێ) هەتا بەچاکی بۆت دەربکەوێت، کێ ڕاستە و باوەڕ دامەزراوە، کێش درۆزن و دوورووە.
لَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ44
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان بەخواو بە ڕۆژی دوایی هەیە مۆڵەتت لێ ناخوازن (خۆ نادزنەوە لە جیهادو لە غەزا)، چونکە ئامادەن ماڵ و سامان و گیانیان بەخت بکەن لە پێناوی خوادا، خوایش زانایە بە خاوەن تەقواو پارێزکاران.
إِنَّمَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱرْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ فَهُمْ فِى رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ45
تهفسیری ئاسان: (بەڵکو) بەڕاستی تەنها ئەوانە مۆڵەتت لێ دەخوازن کە باوەڕ بەخواو بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئەوانە هەمیشە دوودڵن و دڵە ڕاوکێیانە، بەردەوام لە گومانی خۆیاندا سەرگەردان و وێڵن و دێن و دەڕۆن.
۞ وَلَوْ أَرَادُوا۟ ٱلْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا۟ لَهُۥ عُدَّةًۭ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ ٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْقَٰعِدِينَ46
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئەو دووڕووانە بیانویستایە دەرچن (بۆ غەزا) ئەوە خۆیان بۆ ئامادە دەکرد، بەڵام خوا چالاکی نواندن و دەرچوونی ئەوانی نەویست (چونکە دڵ و دەروون نەخۆش بوون)، لەبەر ئەوە سستی کردن و لەشی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان لەگەڵ پیرو مناڵ و پەککەوتەکاندا.
لَوْ خَرَجُوا۟ فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًۭا وَلَأَوْضَعُوا۟ خِلَٰلَكُمْ يَبْغُونَكُمُ ٱلْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّٰعُونَ لَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئەگەر دەرچوونایە و لەناوتاندا بوونایە هیچیان بۆ ئێوە زیاد نەدەکرد بێجگە لە سستی نەبێت (لە ئاشووب و گێرە شێوێنی زیاتریان لە دەست نەدەهات) و دەستیان دەکرد بە چرپ و چاپ لەناوتاندا و دەگەران بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک، بەئاواتی ئاشووب هەڵگیرساندن لە نێوانتاندا، کەسانێکیش هەن لەنێو ئێوەدا، گوێیان بۆ دەگرن، خوایش چاک ئاگادارە بە کاروکردەوەی ستەمکاران.