دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

9. سورة التوبة

9:48جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
لَقَدِ ٱبْتَغَوُا۟ ٱلْفِتْنَةَ مِن قَبْلُ وَقَلَّبُوا۟ لَكَ ٱلْأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَهُمْ كَٰرِهُونَ48
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا (ئەو دووڕووانە) پێشتریش هەوڵیان داوە فیتنە و ئاشووب (لە نێوان ئیمانداراندا) بەرپا بکەن و چەندەها فەرمان و نەخشەیان گۆڕی بۆ ئەوەی فێڵت لێ بکەن و ورەت بڕوخێنن، هەتا خوا کردی حەق هات و سەرکەوت و دینی خوا پایەدار بوو، لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە سەغڵەتن (بە پایەداری ئیسلام).
9:49جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ٱئْذَن لِّى وَلَا تَفْتِنِّىٓ ۚ أَلَا فِى ٱلْفِتْنَةِ سَقَطُوا۟ ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ49
ته‌فسیری ئاسان: (لەو دووڕووە بێ چاوو ڕووانە) کەسانێک هەن کە دەڵێن: مۆڵەتم بدەو تووشی گوناهو سەرپێچیم مەکە!! (بەبیانووی ئەوەی لە غەزادا، لەوانەیە تووشی گوناهو هەڵە ببێت!!) لە حاڵێکدا ئەو جۆرە کەسانە با چاک بزانن کە لە گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزەخیش گەمارۆی بێ باوەڕانی داوە و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە).
9:50جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌۭ يَقُولُوا۟ قَدْ أَخَذْنَآ أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا۟ وَّهُمْ فَرِحُونَ50
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خێرو چاکەیەکت تووش بێت، ئەوە ئەوان پێی دڵتەنگ و سەغڵەت دەبن، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکت تووش بێت ئەوە دەڵێن: ئێمە پێشتر دەستی خۆمانمان وەشاند (باشمان کرد نەچووین بۆ جەنگ، پێشبینی ئەمەمان دەکرد)، ئەوسا پشت هەڵدەکەن لە کاتێکدا ئەوان دڵخۆش و شادمانن!...
9:51جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَىٰنَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ51
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تۆش بڵێ: هەرگیز لەوە زیاترمان بۆ پێش نایەت جگەلەوەی کە خوا بۆی نوسیووین (هەرچیش بۆمان پێش دێت هەر خێرە بۆمان)، ئەوزاتە هەمیشە یارو پشتیوانمانە، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەو خوایە ببەستن.
9:52جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحْدَى ٱلْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٍۢ مِّنْ عِندِهِۦٓ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ52
ته‌فسیری ئاسان: (بە دووڕووەکان و بێ باوەڕان) بڵێ: ئایا ئێوە لە یەکێک لەو دوو سەرئەنجامە چاکە زیاتر چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا هەردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دەخوازین (کە: یان سەرکەوتنە، یان شەهید بوون) ئێمەش هەمیشە چاوەڕێی ئەوە دەکەین خوای گەورە بەڵاو سزایەکی تایبەتی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت، یان بەدەستی ئێمە تووشی شکستی و نەهامەتی ببن، دە ئیتر ئێوە خۆتان مەڵاس بدەن و چاوەڕێ بن، بەڕاستی ئێمەش لەگەڵتاندا چاوەڕێین.
9:53جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُلْ أَنفِقُوا۟ طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ53
ته‌فسیری ئاسان: بە دووڕووەکان (کە دەیانەوێت لە ماڵ بەخشین خۆیان بشارنەوە) بڵێ: هەرچی دەبەخشن بە ڕەزامەندیی یان بەناچاریی هەرگیز لێتان وەرناگیرێت، چونکە بەڕاستی ئێوە کەسانێکی گوناهبارو باوەڕ دانەمەزراون.
9:54جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَٰتُهُمْ إِلَّآ أَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأْتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَٰرِهُونَ54
ته‌فسیری ئاسان: هەر بۆیەش ئەوەی کە دەیبەخشن لێیان وەرناگیرێت، چونکە ئەوانە باوەڕیان بەخواو بەپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) نیە و نایەن بۆ نوێژ، مەگەر بەلەش بەباری تەمەڵی نەبێت، ماڵ و سامانیش نابەخشن مەگەر لەکاتێکدا کە ئەوان نابەدڵ و سەخڵەتن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.