پیشاندان:
9. سورة التوبة
فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَٰفِرُونَ55
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) نەماڵ و سامان و نە نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکە بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت لە ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات لە ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوە و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا کە ئەوان بێ باوەڕن.
وَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ وَلَٰكِنَّهُمْ قَوْمٌۭ يَفْرَقُونَ56
تهفسیری ئاسان: ئەوانە سوێندیش بە خوا دەخۆن کە بەڕاستی لە ئێوەن، (بەڵام درۆ دەکەن) ئەوانە هیچ کاتێک لە ئێوە نین، بەڵکو ئەوانە کەسانێکن کە لە ترسا خەریکن زیڕە بکەن و ترسنۆکن.
لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَـًٔا أَوْ مَغَٰرَٰتٍ أَوْ مُدَّخَلًۭا لَّوَلَّوْا۟ إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ57
تهفسیری ئاسان: خۆئەگەر پەنایەک یان چەند ئەشکەوتێک یان ژێر زەمینێکیان دەست بکەوێت ئەوە بەپەلە ڕووی تێدەکەن و لەکاتێکدا کە ئەوان هیچ شتێک جڵەویان ناگرێت (ئەوەندە لە بەشداربوونی غەزا دەترسن).
وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِى ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنْ أُعْطُوا۟ مِنْهَا رَضُوا۟ وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا۟ مِنْهَآ إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ58
تهفسیری ئاسان: هەیانە تانەو تەشەر لە تۆ دەدات لە دابەشکردنی زەکات و دەستکەوتدا (پڕوپاگەندە دەکات کە گوایە عەدالەت و دادی تێدا نیە)، جا ئەوانە ئەگەر بەشیان بدرێت ڕازین، ئەگەر بێ بەش بکرێن لێی ئەوە خێرا ئەوان ڕق هەڵدەگرن و کینە لە سینە دەگرن.
وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا۟ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤْتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ59
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە ڕازی بوونایە بەو بەشەی خوا بە نسیبی کردوون و پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی بەخشیوون و بەدڵ بیانوتایە: خوامان بەسە (کە لێمان ڕازی بێت)، ئێمە فەرامۆش ناکات لەئایندەدا هەر پێمان دەبەخشێت لە فەزڵ و زیادە ڕێزی خۆی، پێغەمبەرەکەشی لەوەی دەستی دەکەوێت پێمان دەبەخشێت، بەڕاستی ئێمە ئاوات و مەبەستمان گەڕانەوەیە بۆ لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەوە (ئەو کاتە پاداشتی هەردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگەر دەکرد).
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلْفُقَرَآءِ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْعَٰمِلِينَ عَلَيْهَا وَٱلْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَٱلْغَٰرِمِينَ وَفِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ60
تهفسیری ئاسان: بێگومان زەکات تەنها بۆ هەژارو نەداران و ئەو کەسانەی کەکارمەندن بەسەریەوە و بەو موسڵمانە نوێیانەی کە هێشتا ئیمان جێگیر نەبووە لەدڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیلەکان و بۆ (یارمەتیدانی) قەرزدارەکان و بۆ گەیاندنی ئاینی خوا (هەر بوارێک کە خزمەت بەبانگەوازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا بەرەو پێش و سەرکەوتن ببات) هەروەها بۆ ئەو ڕێبوارانەش کە پارەیان لێ دەبڕێت و نەدار دەکەون، (دابەشکردنی زەکات بەو شێوەیە) فەرزە لە لایەن خواوە لەگەردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایە (لە سامان بەخشین و فەرزکردنی زەکاتدا).
وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌۭ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍۢ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ61
تهفسیری ئاسان: هەندێکی تر (لە دووڕووەکان) ئەوەندە نەفامن، ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەدەن، بەوەی کە دەڵێن: (محمد) گوێ بۆ هەموو کەس دەگرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێرە بۆتان، باوەڕی پتەوی بەخوا هەیە، باوەڕی (بە ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هەیە، ڕەحمەتیشە بۆ ئەوانەتان کە باوەڕیان هێناوە، (بەڵام) ئەوانەی ئازاری پێغەمبەری خوا دەدەن سزایەکی بەئێش بۆیان ئامادەیە.