پیشاندان:
9. سورة التوبة
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ62
تهفسیری ئاسان: دووڕووەکان، سوێندتان بە خوا بۆ دەخۆن تا بڕواتان پێبکەن و ڕازیتان بکەن، لەکاتێکدا کە حەق وایە خواو پێغەمبەرەکەی ڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە باوەڕدارن...
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدًۭا فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْخِزْىُ ٱلْعَظِيمُ63
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوانە نازانن ئەو کەسەی کە دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوە بە ڕاستی ئاگری دۆزەخ بەشیەتی و بۆی ئامادەیە هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەشدا، ئا ئەوە ڕیسوایی و خەجاڵەتیەکی زۆر گەورەیە.
يَحْذَرُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌۭ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلِ ٱسْتَهْزِءُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ مُخْرِجٌۭ مَّا تَحْذَرُونَ64
تهفسیری ئاسان: دووڕووەکان دەترسن لەوەی سوورەتێک دابەزێنرێتە سەریان، هەواڵیان بداتێ بەوەی لە دڵ و دەروونیاندایە، پێیان بڵێ: گاڵتە بکەن! بێگومان ئەوەی لێی دەترسن خوا هەر ئاشکرای دەکات (بۆ خۆتان و بۆ خەڵکیش).
وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ65
تهفسیری ئاسان: (کاتێک تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەگوفتاری نابەجێیان ئاگادار دەبیت) و لێیان دەپرسیت (ئەوە خەریکی چین؟!) ئەوە بێگومان دەڵێن: بەڕاستی ئێمە تەنها دەمەتەقێ و گەمەو گاڵتەمان دەکرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوە بە خواو ئایەت و فەرمانەکانی و پێغەمبەرەکەی گاڵتەتان دەکرد؟!
لَا تَعْتَذِرُوا۟ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ ۚ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍۢ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةًۢ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ66
تهفسیری ئاسان: (ئیتر بێ سوودە) پاکانە مەکەن، چونکە بەڕاستی ئێوە بێ باوەڕ بوون دوای ئەوەی لە ڕواڵەتدا باوەڕتان هێنابوو ئەگەر لە دەستەیەکتان خۆش ببین (دوای تەوبەی ڕاستەقینە) دەستەیەکتان هەر ئازار دەدەین (بەهۆی کاری نابەجێیەوە) چونکە بەڕاستی ئەوان تاوانبارو تاوانکار بوون.
ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ بَعْضُهُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ67
تهفسیری ئاسان: دووڕووەکان لە پیاوان و لە ژنان سەر بەیەکترن و وەک یەکن لەم ڕەفتارانەدا: فەرمان بەگوناهو خراپە و تاوان دەدەن و قەدەغەی خێرو چاکە دەکەن و دەستیان دەنوقێنن (ماڵ و سامان بەشی کەس نادەن)، ئەوانە خوایان فەرامۆش کردووە، خوایش ئەوانی پشت گوێ خستووە، بەڕاستی دووڕووەکان هەرخۆیان یاخی و لە ئایین دەرچوون.
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ هِىَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌۭ68
تهفسیری ئاسان: خوا (هەڕەشەی کردوە و) بەڵێنی ئاگری دۆزەخی بە دووڕووەکان لە پیاوان و ژنان و بەبێ باوەڕانیش داوە، کە بەردەوام و نەمرن تیایدا، ئەو دۆزەخەیان بەسە و کاڵا بەقەد باڵایەو خوا نەفرەتی لێکردوون و سزای بەردەوامیش بەشیانە و بۆیان ئامادەیە.