دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

9. سورة التوبة

9:69جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
كَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرَ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَٰدًۭا فَٱسْتَمْتَعُوا۟ بِخَلَٰقِهِمْ فَٱسْتَمْتَعْتُم بِخَلَٰقِكُمْ كَمَا ٱسْتَمْتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَٰقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَٱلَّذِى خَاضُوٓا۟ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ69
ته‌فسیری ئاسان: (ئێوەش ئەی بێ باوەڕان) وەک ئەو بێ باوەڕانەن لە پێش ئێوەدا بوون، کە ئەوان لە ئێوە بەهێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان لە ئێوە زیاتر بوو، ئینجا ماوەیەک بەو بەشەی کە هەیانبوو ڕایانبوارد، ئێوەش ماوەیەک ڕاتانبوارد بە بەشەکەی خۆتان، هەروەک چۆن ئەوانەی پێش ئێوە ڕایانبوارد بە بەشەکانی خۆیان!! ئێوەش ڕۆچوون لە ئارەزووبازیدا وەک چۆن ئەوان ڕۆچوون لە ئارەزووبازیدا، ئا ئەوانە هەموو کارو کردەوەیەکیان پووچەڵ بۆتەوە و بەکەڵکیان نەهات لە دنیاوقیامەتدا ئا ئەوانە هەر خۆیان ڕەنج بەخەسارن.
9:70جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَٰهِيمَ وَأَصْحَٰبِ مَدْيَنَ وَٱلْمُؤْتَفِكَٰتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ70
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانە هەواڵی گرنگی قەومەکانی پێش خۆیان پێ نەگەیشتووە (بەتایبەتی) قەومی نوح و عادو ثمود، قەومی ئیبراهیم و نیشتەجێکانی مەدیەن (قەومی شوعەیب)، هەروەها ڕەفتار نزم و بێ ڕەوشتەکان (قەومی لوط)، جا هەموو ئەو نەتەوانە پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگەو نیشانەی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا بەڕاستی وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن، بەڵکو ئەوان ستەمیان لە خۆیان کرد.
9:71جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ71
ته‌فسیری ئاسان: (لەو لاشەوە) ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان هەندێکیان خۆشەویست و پشتگیرو هاوکاری یەکترن (کە ئەمەش سیفەتیانە): فەرمان بەچاکە دەدەن و قەدەغە لە خراپە دەکەن و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵیشیان دەبەخشن و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانە لە ئایندەدا خوا ڕەحمیان پێ دەکات و سۆزی دەبێت بۆیان، بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.
9:72جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ ۚ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ72
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە بەڵێنی داوە بە ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان، بەوەی کە باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت کە چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و جاریە بە بەردەم کۆشکەکانیاندا، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، هەروەها چەندەها جێگە و ڕێگە و کۆشک و تەلاری خۆش و ڕازاوەی تایبەتی لە بەهەشتداو لەناو باخی چڕوپڕی (عەدن) دا، لەگەڵ ڕەزامەندی خوای گەورەدا، کە لە هەموو نازو نیعمەتەکان بەنرخترو گرنگترە، ئەوە خۆی سەرفرازیەکی زۆر گەورە و بێ ئەندازەیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.