پیشاندان:
9. سورة التوبة
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ73
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دژی کافرو دووڕووەکان بجەنگە و تێ بکۆشە و توند و تیژبە لەسەریان، ئەوانە سەرئەنجام و مەنزڵگەیان دۆزەخە، ئای کە سەرئەنجامێکی خراپ و ناشرینە.
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ ۚ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ ۚ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًۭا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ74
تهفسیری ئاسان: (دووڕووەکان) سوێند بەخوا دەخۆن کە قسەیەکی نابەجێیان نەکردووە، کەچی سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە درۆ دەکەن، بەڵکو گوفتاری کوفرو بێ باوەڕی هات بەدەمیاندا، ئەوانە دوای موسڵمانبوونیان بێ باوەڕ بوونەوە، خەریکی (پیلان)و نەخشەیەک بوون بەڵام بۆیان نەلواو پێی نەگەیشتن (کە شەهید کردنی پێغەمبەر بوو (صلی اللە علیە وسلم)، هیچ شتێک ئەوانی تووڕە نەکردووە، تەنها ئەوە نەبێت: خواو پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئیماندارانیان دەوڵەمەند و بەهرەوەر کرد لە فەزڵ و زیادە ڕێزی خۆی، جا ئەو دووڕووانە ئەگەر تەوبە بکەن و لە ڕەفتاری نادروستیان پاشگەز ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و (هەر خەریکی نەخشەو پیلان بن) ئەوە بێگومان خوا سزای بە ئازاریان دەدات لە دنیاو قیامەتدا، کەسیش یارو یاوەرو پشتیوانیان نابێت لە زەویدا.
۞ وَمِنْهُم مَّنْ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنْ ءَاتَىٰنَا مِن فَضْلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ75
تهفسیری ئاسان: (لە دووڕووەکان) کەسانێک هەن کە پەیمان و بەڵێنی بەخوا داوە: سوێند بەخوا ئەگەر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببەخشێت، بەڕاستی زەکات و خێری لێدەکەین و بێگومان لە ڕیزی کەسانی چاک و خواناسیشدا دەبین.
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضْلِهِۦ بَخِلُوا۟ بِهِۦ وَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ76
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک خوا لە فەزڵ و بەرەکەتی خۆی پێیدان و بەهرەوەری کردن، ئەوان ڕەزیلیان تێدا کردو پشتیان لە بەڵێنەکەیان کرد لەکاتێکدا کە ئەوان هەمیشە لە بەڵێن و پەیمان پشت هەڵکەرن.
فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًۭا فِى قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُۥ بِمَآ أَخْلَفُوا۟ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ77
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بەهۆی ئەو بەڵێن شکاندنەیانەوە، خوا نەخۆشی دووڕوویی لە دڵ و دەروونیاندا چەسپاندو دامەزراند تا ئەو ڕۆژەی ئامادە دەبن (لەبەردەم دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینەوە، چونکە نافەرمانی و سەرپێچیان کردووە لەو بەڵێنەی کە دایان بە خواو و بەهۆی ئەوەشەوە کە درۆیان دەکرد.
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ78
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئایا ئەوانە نەیاندەزانی بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەنهێنی و چپەو سرتەیان؟ ئایا نەشیاندەزانی کە بەڕاستی خوا بەتەواوی زاناو ئاگایە بەهەموو نهێنی و شاراوەکان؟
ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ ۙ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ79
تهفسیری ئاسان: ئەو بێ باوەڕانەی کە پلار دەگرنە ئەو ئیماندارانەی کە زیادە بەخشن لە خێر کردندا بەویستی خۆیان لە ڕێگەی خوادا و پلاریش لە ئیماندارانی هەژار دەگرن کە بێجگە لە ڕەنجی شانی خۆیان هیچی تریان دەست ناکەوێت، ئینجا هەر گاڵتەشیان پێدەکەن، ئەوانە خوا تۆڵەیان لێ دەسێنێت و ڕیسوایان دەکات، بەهۆی ئەو گاڵتە کردنەیانەوە و سزای بە ئێش و ئازاریش بەشیانە.