پیشاندان:
2. سورة البقرة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەرادەیەک هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
ذَٰلِكَ ٱلْكِتَٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًۭى لِّلْمُتَّقِينَ2
تهفسیری ئاسان: ئەو قورئانە کتێبێکە هیچ گومانێکی تێدا نیە، (کە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە ڕەوانە کراوە بە جبرەئیلدا بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە مایەی ڕێنمووی و سەرچاوەی هیدایەتە بۆ خواناسان و پارێزکاران (کە ئەوانەن فەرزەکان جێبەجێ دەکەن و لە حەرام خۆیان دەپارێزن، لە ڕووی بیروباوەڕو کردارو گوفترەوە).
ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕ بە نەبینراوەکان دەهێنن (وەک خوا و فریشتە و ئەوانەی خوا باسی کردوون و ئێمە نایانبینین)، هەروەها نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزییە (حەڵاڵەی) پێمان بەخشیوون، دەبەخشن.
وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ4
تهفسیری ئاسان: (لە هەمان کاتدا) ئەوانە باوەڕ دەهێنن بەو (پەیامەی) کە بۆ تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزێنراوە و بەو پەیامانەش کە بۆ (پێغەمبەرانی (سەلامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابەزێنراوە، دڵنیاش دەبن کە ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامەت هەر بەرپا دەبێت.
أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لە سەر شا ڕێگەی هیدایەتی پەروەردگاریانن و هەر ئەوانیش سەرفراز و سەرکەوتوو (ئەمانە بنەما سەرەکیەکانی ئیمان و ئیسلامن).