پیشاندان:
9. سورة التوبة
ٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةًۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ80
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوای لێخۆش بوون بۆ ئەو دووڕووانە بکەیت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نەکەیت چوونیەکە، تەنانەت ئەگەر حەفتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت، ئەوە خوا هەرگیز لێیان خۆش نابێت، ئەوە چونکە بە ڕاستی ئەوان باوەڕیان بە خواو پێغەمبەرەکەی نەبوو، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی کەسانی گوناهکارو لە سنوور دەرچوو ناکات.
فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّۭا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ81
تهفسیری ئاسان: (دووڕووەکان)، ئەوانەی کە بەجێهێڵران لەناو مەدینەدا شادمان بوون بەدانیشتنیان و دواکەوتنیان لە پێغەمبەرو نەچوونیان بۆ غەزا، حەزیان نەکرد جیهادو تێکۆشان بە خۆیان و ماڵیان لە پێناوی خوادا بکەن و بە ئیماندارانیان وت: لەم گەرمایەدا دەرمەچن بۆ جیهاد، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزەخ بەتینتر و بەهێزترە لەگەرمیدا ئەگەر تێ بگەن و بیرو هۆشیان بخەنەکار.
فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًۭا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًۭا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ82
تهفسیری ئاسان: جا (وازیان لێ بهێنە) باکەمێک پێبکەنن (لە دنیادا) و دەبێت زۆر بگرین (لە قیامەتدا) لە پاداشتی ئەو کارو کردەوەیەی دەیکەن.
فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٍۢ مِّنْهُمْ فَٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا۟ مَعِىَ أَبَدًۭا وَلَن تُقَٰتِلُوا۟ مَعِىَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِٱلْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ فَٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْخَٰلِفِينَ83
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) جا ئەگەر خوا (لە غەزای تەبووک) تۆی گەڕاندەوە بۆ مەدینە، پاشان دەستەیەک لەو (دووڕوو دنیا پەرستانە) مۆڵەتیان لێ خواستیت تا لە ئایندەدا بەشداری غەزا بکەن و دەربچن لەگەڵ ئێوەدا، ئەوە تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هەرگیز لەگەڵ مندا دەرناچن و هەرگیز نابێت لەگەڵ مندا بجەنگن دژ بە دوژمن، چونکە بەڕاستی ئێوە لە سەرەتاوە ڕازی بوون بەدانیشتن و نەهاتن، دە ئیتر هەر دانیشن لەگەڵ ئەوانەدا کە مانەوەو دواکەوتن و نەهاتن.
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًۭا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَٰسِقُونَ84
تهفسیری ئاسان: هیچ کات لەسەر هیچ کەس لەو دووڕووانە نوێژ نەکەی کە مرد، لەسەر گۆڕەکەشی مەوەستە، چونکە بەڕاستی ئەوانە باوەڕیان بە خواو بە پێغەمبەرەکەی نەبوو و مردیشن لەکاتێکدا لە دین دەرچوو بوون.
وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَأَوْلَٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَٰفِرُونَ85
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) ماڵ و سامان و نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکە بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت لە ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات لە ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوە و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا کە ئەوان بێ باوەڕن.
وَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَجَٰهِدُوا۟ مَعَ رَسُولِهِ ٱسْتَـْٔذَنَكَ أُو۟لُوا۟ ٱلطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا۟ ذَرْنَا نَكُن مَّعَ ٱلْقَٰعِدِينَ86
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش سوورەتێک لە قورئان دابەزێنرێت و (داوایان لێ بکات) کە باوەڕ بەخوا بهێنن و لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا جیهاد بکەن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غەزا، ئەوە دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەکانیان (دووڕووەکان) مۆڵەتت لێ دەخوازن و دەڵێن: وازمان لێ بێنە تا لەگەڵ پەککەوتە و دانیشتووەکاندا بین.