پیشاندان:
9. سورة التوبة
رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ87
تهفسیری ئاسان: (سەیرە) ئەو ـ بەناو پیاوانە ـ ڕازی بوون کە لەگەڵ پیرە ژناندا بن و بمێننەوەو دڵیان مۆری بەسەردا نرابوو، ئەوانە (لە حەقیقەتی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگەن.
لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ جَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْخَيْرَٰتُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ88
تهفسیری ئاسان: بەڵام پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە لەگەڵیدا باوەڕیان هێناوە، جیهادو تێکۆشانیان کردووە (بۆ چەسپاندنی ئاینی خوا) بە ماڵ و سامان و گیانیانەوە، ئا ئەوانە هەرچی خێرو خۆشی هەیە بەشیانە و ئەوانە سەرفرازو سەربەرز و ڕزگارن.
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ89
تهفسیری ئاسان: (ئەو بەختەوەرانە) خوا چەندەها باخی بەهەشتی بۆ ئامادە کردوون کە چەندەها ڕوبار بەژێر (درەختەکانی و بەبەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، ئەو سەرئەنجامە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی زۆر گەورەیە.
وَجَآءَ ٱلْمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ90
تهفسیری ئاسان: (لەکاتی غەزای تەبووکدا) پاکانەکەران لە بیابان نشینانی عەرەب هاتنە (خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدرێت کە نەچن بۆ جیهاد، هەروەها ئەوانیش کە درۆیان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا دەکرد دانیشتن و بەشداری غەزاکەیان نەکرد، ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەناو ئەوانەدا لەئایندەدا سزایەکی پڕ ئێش و ئازاریان تووش دەبێت.
لَّيْسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا۟ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ مَا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍۢ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ91
تهفسیری ئاسان: لاوازو نەخۆش و ئەوانەش کە خەرجییان دەست ناکەوێت، هیچ گوناهو گلەییەکیان لەسەر نیە (لە بەشداری نەکردنی غەزادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خواو پێغەمبەرەکەی، لەسەر ئەو چاکەخواز و پاکانە هیچ جۆرە گلەیی و ڕەخنەیەک نیە، خوای گەورە لێخۆش بووە و میهرەبانیشە.
وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوا۟ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا۟ مَا يُنفِقُونَ92
تهفسیری ئاسان: هەروەها گلەیی و ڕەخنە نیە لەسەر ئەو کەسانەی کە دێن بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی وڵاخی سواریان بۆ پەیدا بکەیت و بێن بۆ جیهاد، تۆش دەڵێیت: هیچ شک نابەم تا بتاندەمێ بۆ سواری (ئیتر بە نائومێدی) گەڕانەوەو چاویان فرمێسکی لێ دەڕژا لە خەفەتدا ئەسرینی لێ دەباری چونکە هیچ شک نابەن بیبەخشن و خەرجی بکەن (لە پێناوی خوادا، چۆن لە غەزا دواکەوتن)!!.
۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَآءُ ۚ رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ93
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها گلەیی و ڕەخنە لەسەر ئەوانەیە کە مۆڵەتت لێ دەخوازن و خۆ دەدزنەوە، لە کاتێکدا کە دەوڵەمەند و دەست ڕۆیشتوویشن، ڕازین لەگەڵ پیرە ژنان و پەککەوتواندابن و بمێننەوە، خوایش مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، بۆیە ئەوانە نازانن (خێر لە چیدایە).