پیشاندان:
9. سورة التوبة
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ107
تهفسیری ئاسان: ئەو (دووڕووانەی) کە مزگەوتێکیان دروستکرد لەبەر زەرەردان و بڵاوکردنەوەی بێ باوەڕی و دووبەرەکی بەرپاکردن لەنێوان ئیمانداراو بۆ چاوەڕوان کردنی هاتنی ئەو کەسانەی کە پێشتر دووژمنایەتی و جەنگیان دژی خواو پێغەمبەرەکەی دەکرد و بێگومان سوێند دەخۆن کە: ئێمە تەنها مەبەستمان چاکە بووە، (لە کاتێکدا) خوایش شایەتی دەدات کە بەڕاستی ئەوانە درۆزنن.
لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ108
تهفسیری ئاسان: هەرگیز لەو مزگەوتەدا ڕامەوەستە بۆ نوێژ کردن (چونکە) بەڕاستی مزگەوتێک شایستەیە کە تۆ تیایدا بوەستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لەسەر بنچینەی تەقواو خواناسی دروست کراوە، (چونکە) لەو مزگەوتەدا چەند کەسانێکی مەردی تیادایە کە زۆر حەز دەکەن خۆیان خاوێن ڕابگرن (لە دەروون و ڕواڵەتدا)، خوایش بەردەوام ئەوانەی خۆش دەوێت کە خۆیان پاک ڕادەگرن.
أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍۢ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ109
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە مزگەوت و کارو شوێنی لەسەر بنچینەی تەقواو لە خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕەزامەندی خوای مەبەست بێت چاکترە؟! یاخود ئەو کەسەی کە بینای مزگەوت شوێن و بەرنامە و کاری لەسەر لێواری کەندەڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامەزراند بێت، ئینجا لەگەڵ خۆیدا بڕوخێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش ڕێنموویی ئەو دەستە ستەمکارە ناکات.
لَا يَزَالُ بُنْيَٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ110
تهفسیری ئاسان: ئەو بینایەی دووڕووەکان دروستیان کرد بەردەوام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵە ڕاوکێیە لە دڵیاندا، هەتا ئەو کاتەی کە دڵیان دەپچڕێت و دەمرن، بێگومان خوا زانایە (بە پیلانی دووڕووەکان) دانایە (لە هەڵوەشاندنەوە و پووچ کردنەوەیاندا).
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ111
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا، گیان و ماڵی لە ئیمانداران کڕیوە بەوەی کە بەهەشت بۆ ئەوانەو بەشیانە (بەڕاستی پەروەردگارێکی بەخشندەیە، هەر خۆی بەخشێنەری گیان و ماڵ و سامانە، کەچی ئاوا مامەڵە دەکات لەگەڵ ئیماندارانداو نرخێکی نەبڕاوە، نرخێکی زۆر گەورەی بۆ بڕیارداوە، کاتێک لە پێناوی ئەودا دەیبەخشن) ئەوانە دەجەنگن لە پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا دەکوژن (لە گۆڕەپانی جەنگدا)، یان دەکوژرێن و (شەهید دەکرێن)، ئەو پاداشت و بەڵێنە بەڕاستی لەسەر خوایە و باس کراوە لە تەورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هەیە بە قەدەر خوا بەوەفاو بەئەمەک بێت بۆ جێ بەجێکردنی بەڵێنەکانی، کەواتە زۆر دڵخۆش و کامەران بن بەو مامەڵەیەی کە ئەنجامتانداوە و بەو فرۆشتن و کڕینەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، بێگومان هەر ئەوەشە سەرفرازی و سەرکەوتنی نەبڕاوە و بێ سنوور.