پیشاندان:
10. سورة يونس
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَاتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ ۙ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا ٱئْتِ بِقُرْءَانٍ غَيْرِ هَٰذَآ أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلْقَآئِ نَفْسِىٓ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ15
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمە کە ڕوون و ئاشکرایە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوە ئەوانەی کە بەتەمانین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمە ببن دەڵێن: قورئانێکی جگە لەمە بهێنەو بیخوێنەرەوە، یان بیگۆڕە (بەشێوەیەکی تر)، تۆیش ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیە لەخۆمەوە ئەوە بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکەوم جگە ئەوە نەبێت کە بەوەحی پێم دەگات، بەڕاستی من دەترسم ئەگەر یاخی بم لە پەروەردگارم و نا فەرمانی بکەم گیرۆدەی سزایەکی سەختی ڕۆژێکی زۆر گەورەببم.
قُل لَّوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوْتُهُۥ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَدْرَىٰكُم بِهِۦ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًۭا مِّن قَبْلِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ16
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خوا بیویستایە ئەوە قورئانم بەسەردا نەدەخوێندەوە، خوایش ئاگاداری نەدەکردن پێی، چونکە بەڕاستی ئاشکرایە کەمن تەمەنێکی دوورو درێژم لەناوتاندا بەسەر بردووە پێش هاتنی قورئان (بێ ئەوەی وشەیەک لەم قورئانە بزانم) کەواتە بۆچی عەقڵ وبیرو هۆشتان ناخەنەکار (کەسێکی نەخوێندەوار تا تەمەنی چل ساڵی هیچ نەڵێت، بەمەرجێک ناو بانگی دەرکرد بێت بەڕاستگۆیی و ئەمینداری، کەچی لەو تەمەنە بەدواوە ئەم قورئانە ڕێک و پێکە ڕابگەیەنێت، ئایا ڕەوا نیە هەر کەس دەیبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت بەنێرەری قورئان و ئەو کەسەش کەبۆی ڕەوانەکراوە؟)
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْمُجْرِمُونَ17
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بە دەم خواوە هەڵدەبەستێت، یاخود ئایاتەکانی بە درۆ بزانێت و بڕوای پێی نەبێت، بەڕاستی تاوانباران سەرفراز نابن.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ18
تهفسیری ئاسان: (بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێک دەپەرستن لەجیاتی خوا نە زیانیان پێدەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم): باشە ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەنەوە بەشتێک کە لەئاسمانەکان و لەزەویدا هەبێت و خوا نەیزانێت؟! پاک و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دوورە لەوەی کەنەفامان دەیکەن بەهاوەڵی.
وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ19
تهفسیری ئاسان: خەڵکی لەسەرەتای پەیدا بوونیاندا بەش بەش نەبوون بەڵکو تەنها یەک پارچەبوون، یەک ئاین بوون، یەک بیرو باوەڕ بوون، جا کە (زەمان تێپەڕی و زۆر بوون و لەسەرچاوەی نووری پێغەمبەرایەتی دوورکەوتنەوە) ناکۆکی و جیاوازی لەنێوانیاندا پەیدا بوو بەش بەش بوون، خۆ ئەگەر بڕیاردادەی پێشتر لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبوایە، ئەوە دادپەروەری هەر لەدنیادا لەنێوانیاندا ئەنجامدەدرا، (حەق و ڕاستی ڕوون دەکرایەوە) لەو شتانەدا کەکێشەو جیاوازی تێدا دەکەن.
وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ20
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بێ باوەڕان) دەڵێن: بۆ موعجیزەو بەڵگەیەک دانەبەزێنرایە سەری لەلایەن پەروەردگاریەوە، ئەوە لەوەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی موعجیزەو نهێنی و شاراوەکان تەنها بەدەست خوایە، جا ئێوە چاوەڕوانی بکەن، بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم.