پیشاندان:
10. سورة يونس
وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ43
تهفسیری ئاسان: هەشیانە سەرنجی تۆ دەدات و لە هەڵس و کەوت و گوفتارو ڕەفتاری تۆ ورد دەبێتەوە، جا ئایا تۆ هیدایەتی کوێرو نابینایان دەدەیت؟! ئەگەر کوێراییان داهات بێت و نەبینن؟! (دیارە کە ئەوانە دڵیان کوێرەو دەروونیان تاریکە و نایانەوێت نووری ئیسلام دڵ و دەروونیان ڕووناک بکاتەوە).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ44
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا هیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە خەڵکی، بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ45
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا هەر هەمووانیان کۆدەکاتەوە، وا هەست دەکەن تەنها سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە (خزمان و ناسیاوان) هەمووان یەکتر دەناسنەوە، بێگومان ئەوانەی کە بڕوایان نەبوو بە ئامادە بوونی بەردەم دادگای خوا، خەسارەت مەندی و زەرەرمەندیەکی زۆر ڕویان تێدەکات، بەڕاستی ئەوانە هیدایەت وەرگر نەبوون.
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ46
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر هەندێک لە هەڕەشەکانی خۆمان (بۆ خوا نەناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بدەین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نەبینیت، ئەوە گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە (لەدەستمان دەرباز نابن)، لەوەو دواش خوا خۆی شایەتە لەسەر هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ47
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو قەوم و گەلێک پێغەمبەرێک هەبووە، جا کاتێک (لەگۆڕەپانی مەحشەردا) ئەو پێغەمبەرەیان ئامادە دەبێت، لەسەر بنچینەی دادپەروەری داوەری دەکرێت لە نێوانیاندا و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێناکرێت.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ48
تهفسیری ئاسان: (بێباوەڕان) دەڵێن: کوا، کەی ئەو بەڵێنە پێش دێت؟ کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن!
قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ49
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ (من تەنها پێغەمبەرم) توانای ئەوەشم بەر دەست نیە کە زەرەرێک یان قازانجێک بە خۆم بگەیەنم مەگەر ئەوەی کە ویستی خوای لەسەر بێت، هەموو قەومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هەیە بۆ کۆتایی هاتنی، هەر کاتێک ئەو ساتە گەیشت، ئەوا نەتاوێک دوادەکەون، نەساتێکیش پێش دەکەون.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ50
تهفسیری ئاسان: بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا لەشەوگاردا یان لە ڕۆژگاردا یەخەی پێگرتن، تاوانباران (بەتەمای چین!) ئاخۆ بۆچی پەلە دەکەن؟!
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ51
تهفسیری ئاسان: دوای ئەوە ئایا کە (قیامەت) ڕوویداو بەرپا بوو باوەڕی پێ دەهێنن؟!. ئەوسا پێیان دەوترێت: ئا ئێستا باوەڕی پێ دەهێنن؟! خۆ بەڕاستی کاتی خۆی (بەگاڵتە پێ کردنەوە) پەلەتان دەکرد لە پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نەبوو)!
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەوانەی کە ستەمیان لە خۆیان کرد دەوترێت: دەبچێژن سزاو ئازاری نەبڕاوە، مەگەر پاداشتان لەبەرامبەری کارو کردەوە و هەوڵەکانی خۆتانەوە نادرێتەوە کە دەتانکرد؟!
۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ53
تهفسیری ئاسان: (بێباوەڕان بەگاڵتەوە لێت دەپرسن): ئایا بەرپا بوونی قیامەت ڕاستە؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: بەڵێ، ڕاستە، سوێند بەپەروەردگارم بەڕاستی ئەوە حەقیقەتێکی و (هەر پێش دێت و) ئێوە ناتوانن خوا دەستەوسان بکەن.