دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:142جوزئی 2 · لاپەڕەی 22لێکچوو
۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ142
ته‌فسیری ئاسان: نەفام و دەم بەتاڵەکان لە خەڵکی (دوای گۆڕینی ڕووگە لە قودسەوە بۆ کەعبە) دەڵێن: باشە چی وای لێکردن کە واز لە ڕووگە پێشوەکە بهێنن؟! کە جاران ڕوویان تێدەکرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و (هەموولایەک) خوا خاوەنیەتی، هەر کەسێکی بوێت ڕێنموویی دەکات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوان.
2:143جوزئی 2 · لاپەڕەی 22لێکچوو
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَٰكُمْ أُمَّةًۭ وَسَطًۭا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًۭا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ143
ته‌فسیری ئاسان: بەو شێوەیەش ئێوەمان بەگەلێکی میانەڕەو گێڕاوە (لە هەموو ڕوویەکەوە، لە ڕووی عیبادەت و خواپەرستیەوە، لە ڕووی دنیاو قیامەتەوە، لە ڕووی داخوازیەکانی ڕۆح و نەفسەوە.. هتد) تا ببنە شایەت بەسەر خەڵکیەوە (تا بزانن ئەم ئاین و بەرنامەیە هەمووی مایەی خێرو سەربەرزیە بۆ تاک و کۆمەڵ لە هەموو سەردەمێکدا و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا) و بۆ ئەوەی پێغەمبەریش (لە هەموو ئەو بوارانەدا مامۆستاو ڕابەری ئێوە بێت و لە ڕۆژی قیامەتدا) شایەتی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممەتی لەسەر ئەوەی بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەستاون) و ئەو قیبلەو ڕووگەیەش ڕووت تێکردبوو (کە بیت المقدس بوو) گۆڕانکاریشمان بەسەردا هێنا تەنها بۆ ئەوە بوو بزانین و دەربکەوێت، کێ شوێنکەوتەی پێغەمبەر دەبێت و کێش پاشەو پاش هەڵدەگەڕێتەوە، هەرچەندە (گۆڕینی قیبلە) بوو بەهۆی ناڕەحەتییەکی گەورە، مەگەر لەسەر ئەوانەی خوا دڵیانی دامەزراندبوو و ڕێنموویی کردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوەڕداریی و (نوێژتان) زایە ناکات، چونکە بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی، زۆر بەسۆزو بە بەزەیی یە.
2:144جوزئی 2 · لاپەڕەی 22لێکچوو
قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةًۭ تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ144
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)) بەڕاستی چاوگێڕان و هەڵسورانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین (کە بە هیوای ڕووگەیەکی تایبەتیت، ئێمەش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند بەخوا ئێمەش ڕووت وەردەچەرخێنین بۆ ڕووگەیەک پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، دە ڕووت وەربچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (المسجد الحرام) و ئێوەش ئەی موسوڵمانان لە هەر کوێ بوون، بەرەو لای ئەوێ ڕووتان وەربچەرخێنن، بەڕاستی ئەوانەش کتێبیان پێ گەیشتووە (لە گاورو جوو) چاک دەزانن کە (ئەم گۆڕانی ڕووگەیە) حەقیقەت و ڕاستیە و فەرمانی پەروەردگاریانە (لە تەورات و ئینجیلدا ئاماژەی بۆ کراوە) و خوا هەرگیز بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
2:145جوزئی 2 · لاپەڕەی 22لێکچوو
وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍۢ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ ۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍۢ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍۢ قِبْلَةَ بَعْضٍۢ ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ145
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر بچیت بۆ لای ئەوانەی کتێبیان بۆ هاتووە، بە هەر بەڵگەیەک بتەوێت شوێنی ڕاستی بکەون و ڕووبکەنە ڕووگەی تۆ، ڕووی تێناکەن و بەقسەت ناکەن، تۆش هەرگیز شوێنکەوتەی ڕووگەی ئەوان نابیت، ئەوانیش هەندێکیان شوێنکەوتەی ڕووگەی هەندێکی تریان نین، سوێند بەخوا ئەگەر تۆ شوێن هەواو ئارەزووی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانیاری تەواوت پێڕاگەیەنرا لەم بارەیەوە، بێگومان تۆ دەچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە (ئەستەمە تۆ وابیت، ئەی فرستادەی خوا).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.