پیشاندان:
10. سورة يونس
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ107
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) ئەگەر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت فریات بکەوێت و لەسەرتی لابەرێت جگە لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت تووشی خێر و خۆشیەکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، هەر کام کە بیەوێت لە بەندەکانی بەهرەوەر دەکات (لە نازو نیعمەتانی بێشومار) ئەو زاتە هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی حەق و ڕاستیتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەوەی ڕێبازی هیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە سوودی بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئەوە گومڕاییەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم بەسەر کارو کردەوەی ئێوەوە.
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ109
تهفسیری ئاسان: تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) هەر شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەوە کە لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە بە تۆ دەگات و ئارامگرو خۆگربە (لەبەرامبەر هەر کێشەیەکەوە کە خوانەناسان بۆت پێش دەهێنن) هەتا خوا خۆی داوەری دەکات و ئەو زاتە چاکترین و دادپەروەرترینی دادوەرانە.
11. سورة هود
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ1
تهفسیری ئاسان: (الر) لەسەرەتای سورەتی (البقرة) ڕاڤە کراوە. ئەمە کتێب و پەیامێکە (لەو پیتانە پێکهاتووە) کە ئایەت و یاساکانی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست پێکەوە پەیوەست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژەیان پێدراوە و ڕوون کراونەتەوە لەلایەن زاتێکەوە کە داناو بە ئاگاو لێزانە.
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ2
تهفسیری ئاسان: (گرنگترین پەیامی ئەوەیە) کە: جگە لە خوا کەس مەپەرستن، بەڕاستی من (واتە محمد صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن خواوە ترسێنەرو مژدەدەرم بۆتان.
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها (خەڵکینە)! داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن، لەوەودوا بگەڕێنەوە بۆ لای، ئەوکاتە بەچاکی دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هەروەها پاداشتی هەموو خاوەن چاکەیەک بەزیادەوە دەداتەوە، خۆ ئەگەر (ئێوە) پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا نەبن، ئەوە بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گەورە و سەخت یەخەتان پێ بگرێت (کە ڕۆژی قیامەتە، یان ئەو ڕۆژەی خوای گەورە لە ناوتان دەبات).
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ4
تهفسیری ئاسان: گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە، هەر ئەویش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ5
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن بەڕاستی ئەو (خوانەناسانە) خۆیان دادەنەوێنن، بۆ ئەوەی (بەخەیاڵی خۆیان) بەوە خۆیان لەخوای گەورە یان لە پێغەمبەر بشارنەوە، ئاگاداربن کە خوا ئاگای لێیانە کاتێک دەچنە ناو جێگەوە و خۆیان دادەپۆشن، هەروەها دەزانێت چی دەشارنەوە و چی ئاشکرا دەکەن (لە کردارو گوفتارو نیەتیان) چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.