دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

11. سورة هود

11:6جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّۭ فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ6
ته‌فسیری ئاسان: هیچ زیندەوەرێک نیە لەم زەویەدا ڕزق و ڕۆزیەکەی لەسەر خوا نەبێت و ئاگادارە بەشوێنی حەوانەوە و شوێنی دەرچوونیان، هەموو شتێک تۆمارە لە دۆسیەی ئاشکرادا لە (لوح المحفوظ) دا.
11:7جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ7
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، تەختی فەرمانڕەوایەتی (کە دروستکراوێکی زۆر گەورە و شکۆمەندە) لەسەر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاتەوە کە کێتان کاری چاکتر ئەنجام دەدات (فەرمانبەردارێکی چاکە) و سوێند بەخوا ئەگەر بڵێت بەڕاستی ئێوە زیندوو دەکرێنەوە دوای مردن، بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەم قسە و باسە هیچ نیە، تەنها جادوویەکی ئاشکرایە.
11:8جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍۢ مَّعْدُودَةٍۢ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر سزادانیان دوا بخەین تا چەند کاتێکی دیاریکراو، ئەوە بێگومان (بە گاڵتەوە) دەڵێن: چی ئەو سزایەی بەند کردووە و دوای خستووە و کوا بۆ پێش نایەت؟ ئاگاداربن! ئەو ڕۆژەی یەخەیان پێدەگرێت کەسیان لێی دەرباز ناکرێت و لەکۆڵیان نابێتەوە، ئەو سزایەش کە ئەوان گا‌ڵتەیان پێدەکرد، دەیانگرێتەوە.
11:9جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ ثُمَّ نَزَعْنَٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌۭ كَفُورٌۭ9
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر خێر و خۆشی و ئاسوودەییەکمان بە ئادەمیزاد بچێژین، لەوەودوا (بۆ تاقیکردنەوەی) لێی بسێنینەوە، ئەوە بەڕاستی دەبینیت ئەو کەسە نائومێدو بێ هیوا و سوپاس ناپەزێرە و قسەو گوفتاری بۆنی بێ باوەڕی و خوانەناسی لێ دێت.
11:10جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ10
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها ئەگەر دوای ئە تەنگانە و ناخۆشیەی کە تووشی بوو، نازو نیعمەتی پێ بچێژین، ئەوە بێگومان دەڵێت: ئیتر هەرچی هەژاری و ناخۆشیە لە کۆڵم بۆتەوە و بەسەر چووە، چونکە بەڕاستی زۆر خۆشحاڵە و شانازی بەخۆیەوە دەکات و لە خۆی بایی دەبێت (وا دەزانێت هەروا ژیانی بەردەوام دەبێت).
11:11جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ11
ته‌فسیری ئاسان: جگە لەو کەسانەی کە خۆگرو ئارامگر بوون و کارو و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە (لە خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئەوانە لێخۆش بوون و پاداشتی گەورە و فراوانیان بۆ هەیە.
11:12جوزئی 12 · لاپەڕەی 222لێکچوو
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌ12
ته‌فسیری ئاسان: جا لەوانەیە تۆ (ئەی پێغەمبەر) واز بهێنیت لە هەندێ لەو باسانەی کە بە (وحی) بۆت ڕەوانەکراوە و دڵتەنگ و سەغڵەت بیت نەوەکو بڵێن: ئەوە بۆ گەنجینەیەک (لە زێڕو زیو) دانەبەزیوەتە سەری، یان فریشتەیەک بۆ گەیاندنی پەیامەکە نەهاتووە لەگەڵیدا، (تۆ خەفەت مەخۆ) چونکە بەڕاستی تۆ تەنها ترسێنەری، خوا خۆیشی ئاگادارو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکدا (حیسابیان بۆ دەکات).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.