پیشاندان:
11. سورة هود
وَيَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم (خۆ من) لە بری ئەم بانگەواز و ئامۆژگاریانەم داوای هیچ ماڵ و خەرجیتان لێناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لای خوایە، من هەرگیز ئەوانەی بڕوایان هێناوە لە خۆم دوور ناخەمەوە و دەریان ناکەم، چونکە بێگومان ئەوان ئەگهن بەخوای خۆیان، حیسابیان لای خوایە، بەڵام بەڕاستی من ئێوە ئەبینم هۆزێکن خۆتان گێل و نەفام دەکەن (بەوەی بە کەم سەیری ئیمانداوانی دەوری من دەکەن لەبەر بێ کەسی و هەژاریان).
وَيَٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم کێ ئەتوانێت یارمەتیم بدات بەرامبەر خوای گەورە (لە سزای خوا بمپارێزێت) ئەگەر ئەو ئیماندارو دۆستانەی خوا دەربکەم و لە خۆمیان دوور بخەمەوە و ئایا بیرناکەناوە (کە شتی وا ناشێت و دروست نیە بۆ کەسێک خواناس بێت)؟
وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: خۆ من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منە و من شتی نادیارو غەیبیش نازانم، ناشڵێم بەڕاستی من فریشتەم، هەروەها ناڵێم بەو ئیماندارانەی لەبەر چاوی ئێوە کەم نرخن، خوا گەورە هەرگیز خێریان بەسەردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگادارە بەوەی لە دەروونیاندا هەیە، بێگومان من ئەو کاتە (ئەگەر وابکەم) لە ستەمکارانم.
قَالُوا۟ يَٰنُوحُ قَدْ جَٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ32
تهفسیری ئاسان: (خەڵکەکە) وتیان: ئەی نوح بەڕاستی زۆر لەسەری چوویت و زیاد لە پێویست بەربەرەکانی و شەڕە قسەت لەگەڵدا کردین دەی ئەو سزایەمان بۆ بهێنە کە هەڕەشەی پێدەکەیت و هەمیشە باسی دەکەیت و دەمانترسێنی پێی، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت.
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ33
تهفسیری ئاسان: نوح لە وەڵامدا وتی: ئەوە بە دەست خوایە و بەڕاستی تەنها ئەو بۆتان پێش دەهێنێت ئەگەر بیەوێت و ئێوە دەستەوسانکەری خوا نین ناتوانن (ئەستەمە دەرباز بوونتان).
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ34
تهفسیری ئاسان: (وادیارە) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگەیەنێت ئەگەرچی بمەوێت بەردەوامیشبم لەسەر ئامۆژگاریتان، ئەگەر خوا بیەوێت سەرگەردانتان بکات ئەوە ئەو زاتە پەروەردگارتانە و هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُجْرِمُونَ35
تهفسیری ئاسان: بەڵکو (بێ باوەڕانی مەککە) دەڵێن: ئەم باس و بابەتانە (محمد) خۆی هەڵی بەستووە، تۆیش بڵێ: ئەگەر من هەڵیبەستم ئەوە تاوانەکەی لەسەر خۆمە و منیش دوورە پەرێزو بەریم لەو تاوانەی کە دەیکەم.
وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ36
تهفسیری ئاسان: (سەرەنجام) وەحی و پەیامی خوا ڕەوانەکرا بۆ نوح کە چاک بزانە بەڕاستی هەرگیز کەسی تر بڕوا ناهێنێت لە قەومەکەت جگە لەوەی کە بەڕاستی بڕوای هێناوە، کوابوو خەفەتبار مەبە بەو کردەوە ناشیرین و ناپەسەندانەی ئەنجامیان دەدا.
وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ37
تهفسیری ئاسان: کەشتییەکەش دروست بکە بەچاودێری و فەرانی ئێمە، (کاتی تۆفانەکە) تکامان لێ نەکەیت بۆ ئەوانەی لە سنووری ڕاستی دەرچوون و تاوانبارن، چونکە بەڕاستی ئەوانە بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوە.