پیشاندان:
11. سورة هود
قَالَتْ يَٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌۭ وَهَٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌۭ72
تهفسیری ئاسان: خێزانی ئیبراهیم وتی: وەی ڕۆ (شەرمەزار خۆم)! چۆن منداڵم دەبێت من پیرم و ئەمەش مێردەکەمە، پیر و بەساڵا چووە، بەڕاستی ئەمە شتێکی سەر سوڕهێنەرە!
قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌۭ مَّجِيدٌۭ73
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: ئایا سەرسام دەبیت لە فەرمان؟ کاری خوا؟؟ ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەربێت ئەی خێزانی ئەم ماڵە پیرۆزە، (بێگومان خوای گەورە کاری وا دەکات) و چونکە هەمیشە ئەو زاتە سوپاسکراوە و خاوەنی بەرزی و دەسەڵاتیشە.
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ74
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک ترسەکە لە دڵی ئیبراهیم دەرچوو (هێمن بۆوە) و مژدەکەشی بۆ هاتبوو، ئینجا دەستی کرد بە باس کردن و موجادەلە دەربارەی قەومی (لوط).
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌۭ مُّنِيبٌۭ75
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئیبراهیم زۆر لەسەرخۆ و بە ئارام و خەمخۆر و گەڕاوەیە بۆ لای خوا.
يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍۢ76
تهفسیری ئاسان: (فریشتەکان وتیان): ئەی ئیبراهیم واز بهێنە لەو باس و کێشەیە، دڵنیابە بەڕاستی پەروەردگارت فەرمانی داوە و (کار تەواو بووە) و بێگومان سزایەکیان بۆ هاتووە کە ناگەڕێتەوە.
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ77
تهفسیری ئاسان: کاتێکیس وەفدی فریشتەکانی ئێمە هاتنە لای لوط، ناڕەحەت بوو پێیان، زۆر دڵتەنگ بوو (چونکە لە شێوەی چەند لاوێکی پێکەوتوودا هاتبوون، لەدڵی خۆیدا) وتی: ئەمە ڕۆژێکی سەختە (منی تێکەوتووم).
وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ78
تهفسیری ئاسان: هۆزەکەشی بەبیستنی هاتنی ئەم میوانانە، بەپەلەو بێ شەرمانە کشان بۆ لای، پێشتریش کردارە خراپەکانیان دەکرد، (کاتێک لوط ئەم دیمەنە ناشیرینەی بینی) وتی: ئەی خزمەکانم ئائەوانە کچەکانمن و ئەوان پاک و خاوێنن بۆ ئێوە (وەرن لەناو هۆزدا کێتان بە دڵە بەشێوەیەکی شەرعی و ڕەوا لێتان مارە بکەم) جا لە خوا بترسن و شەرمەزارم مەکەن لەناو میوانەکانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مەردتان تێدا نیە (کە لە کاری ناڕەوای ئاوا جڵەوگیری بکات)؟!
قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّۢ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ79
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بێ شەرمانە وتیان: سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ دەزانیت ئێمە هیچ حەقێکمان نیە بەکچەکانی تۆوە، بێگومان تۆش دەزانیت ئێمە چیمان دەوێت!
قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ80
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: خۆزگە بەڕاستی هێزێکم دەبوو لە خۆتان (بۆ بەرامبەری ناپاکەکانتان) یان پەنایەکی بەهێزم دەست دەکەوێت و دەڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵەتان لێ بکەمەوە و تەمێتان بکەم).
قَالُوا۟ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍۢ81
تهفسیری ئاسان: میوانەکان وتیان: ئەی لوط بەڕاستی ئێمە فریشتەی نێرراوی پەروەردگاری تۆین، ئەو تاوانبارانە هەرگیز ناگەنە لات (تابتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر ئێمە) و جا تۆ خاوو خێزانت لەبەشێکی شەودا دەربکەو کەس لە ئێوە لانەکاتەوە و ئاوڕ نەداتەوە، جگە هاوسەرەکەت (کە لاسارەو بەگوێت ناکات) چونکە بەڕاستی ئەو سزایەی کە تاوانبارانی گرتۆتەوە ئەویش دەگرێتەوە، بەڕاستی کاتی سزاکەشیان لە بەرەبەیاندایە، ئایا بەرەبەیانی ئەمشەو نزیک نیە؟!