پیشاندان:
11. سورة هود
يَقْدُمُ قَوْمَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَأَوْرَدَهُمُ ٱلنَّارَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْوِرْدُ ٱلْمَوْرُودُ98
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژی قیامەتیشدا فیرعەون پێش قەوم و شوێنکەوتووانی دەکەوێت و ئینجا دەیانباتە ناو ئاگری دۆزەخ، ئای چەند خراپە ئەو چوونە ژوورەوەیە و ئەو شوێنەی دەچنە ناوی.
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِۦ لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ بِئْسَ ٱلرِّفْدُ ٱلْمَرْفُودُ99
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لەم دنیادا نەفرین و دەنگوباسی خراپ شوێنیشیان خرا، لە ڕۆژی قیامەتیشدا، (بەشیان هەر دووریە لەرەحم و بەزەیی خوا) و ئای چەند خراپە ئەو بەخشینەی پێیان بەخشراوە.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيْكَ ۖ مِنْهَا قَآئِمٌۭ وَحَصِيدٌۭ100
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە باسکرا هەندێک بوو لە هەواڵی خەڵکی ئەو شارو شارۆچکانە، بۆت دەگێڕینەوە، هەندێک لەو شارو دێهاتانە ماون و هەندێکی تری بەتەواوی وێران بوون.
وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍۢ101
تهفسیری ئاسان: ئێمە ستەممان لێنەکردن و بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد، ئەوسا ئەو پەرستراوانەیان کە لەجیاتی خوا هاواریان لێ دەکردن، فریای هیچ شتێکیان نەکەوتن کاتێک فەرمانی پەروەردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نەکردن جگە لە تیاچوون نەبێت.
وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَٰلِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌۭ شَدِيدٌ102
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شوێوەیەش تۆڵەسەندنی پەروەردگاری تۆ، کاتێک تۆڵە دەسێنێت لە خەڵکی شارو دێهاتەکان لەحاڵێکدا کە یاخی و ستەم پیشە بوون، بەڕاستی تۆڵەسەندنەکەی زۆر بەئێش و بەهێزو تووندە.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ ٱلْءَاخِرَةِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّجْمُوعٌۭ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّشْهُودٌۭ103
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەو بەسەرهاتەدا نیشان و پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ کەسێک لە سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئەوە ڕۆژێکە خەڵکی بۆی کۆ دەکرێنەوە و ئەوە ڕۆژێکە خەڵکی هەموو ئامادە کراون و هەمووان لەبەرچاون دەبن تیایدا.
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٍۢ مَّعْدُودٍۢ104
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەرپابوونی ئەو ڕۆژە دواناخەین مەگەر بۆ کاتێکی کەم و سنووردار نەبێت.
يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ فَمِنْهُمْ شَقِىٌّۭ وَسَعِيدٌۭ105
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە ئەو ڕووداوە پێش دێت مەگەر خوای گەورە مۆڵەت بدات، ئەگینا کەس بۆی نیە قسە بکات، ئەوسا خەڵکەکە دەبنە دوو کۆمەڵ، کۆمەڵێک بەدبەخت و چارەڕەش، کۆمەڵێکیش بەختەوەرو کامەران.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُوا۟ فَفِى ٱلنَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌۭ وَشَهِيقٌ106
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی بەدبەخت و چارە ڕەش بوون، ئەوە لەناو ئاگردان، هەناسە هەڵمژین و هەناسە دانەوەیان زۆر سەخت و دژوارە.
خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ107
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمیشەش تیایدا دەمیننەوە تا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (کە ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت کارایە بۆ هەرشتێک بیەوێت.
۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۖ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍۢ108
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە کامەران و بەختیار کراون ئەوە لە بەهەشتدان، بۆ هەتاهەتایی تیایدا دەمێننەوە هەتا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (کە ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆرانکاری) هەبێت، ئەمەش بەخششێکە هەرگیز کۆتایی نایەت.