پیشاندان:
12. سورة يوسف
قَالَ يَٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ5
تهفسیری ئاسان: باوکی وتی: ڕۆڵە گیان خەوەکەت مەگێڕەوە بۆ براکانت، نەوەکو بەهۆی ئەوەوە فێڵێکت لێبکەن و تووشی بەڵایەکت بکەن (چونکە ئەم خەوە داهاتوویەکی بڵند بۆ تۆ دەگەیەنێت، ئەوانیش حەسوودیت پێدەبەن) بەڕاستی شەیتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئادەمیزادە.....
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ6
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیەش خوای پەروەردگارت تۆ دیاری دەکات و هەڵتدەبژێردیت (بۆ پێغەمبەرێتی) و هەندێک لێکدانەوەی خەوت فێر دەکات ونیعمەتەکانی خۆیت بەسەردا تەواو دەکات و هەروەها بەسەر نەوەکانی یەعقوبیشدا، هەروەک چۆن پێشتر نیعمەت و پلەوپایەی بڵندی بەخشی بەباپیرانت کە ئیبراهیم و ئیسحاقن، بەڕاستی پەروەردگارت زانا و دانایە.
۞ لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٌۭ لِّلسَّآئِلِينَ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان لەم ڕووداوەی یوسف و براکانیدا نیشانەی زۆری (پێغەمبەرێتی محمدی) تێدایە بۆ کەسانێک پرسیار دەکەن لەو بارەیەوە (بەشوێن ڕاستێتی تۆدا دەگەڕێن).
إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ8
تهفسیری ئاسان: کاتێک براکانی یوسف وتیان: بەڕاستی یوسف و براکەی (بنیامین) لای باوکمان، لە ئێمە نازدارو خۆشەویستترن، لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی باوکمان لە سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە.
ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًۭا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًۭا صَٰلِحِينَ9
تهفسیری ئاسان: (لەنێوان خۆیاندا هەندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بدەنە شوێن و زەویەکی دوور، ئەوکاتە ڕووی باوکتان یەکلایی دەبێتەوە بۆ ئێوە و خۆشەویستیەکەی هەمووی بۆ ئێوە دەبێت، ئینجا دوای نەمانی یوسف دەبنە پێڕو نەوەیەکی چاک و ڕێک و پێک.
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ10
تهفسیری ئاسان: یەکێک لە براکانی وتی: یوسف مەکوژن، بەڵکو بیخەینە ناو بیرێکی قووڵەوە، دوایی کاروان دێت و دەیدۆزنەوە و دەیبەن، ئەگەر بڕیار بێت هەر شتێکی لێ بکەن.
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ11
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەو بڕیارە هاتنە لای باوکیان و) وتیان: ئەی باوکە ئەوە چیتە لە ئێمە دڵنیانیت لە بارەی یوسفەوە، بەڕاستی ئێمە زۆر دڵسۆزی ئەوین و زۆر خۆشمان دەوێت.
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًۭا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ12
تهفسیری ئاسان: بەیانی بینێرە لەگەڵمان با بای باڵی بدات گەمەو یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ دەکەین و ئاگامان لێی دەبێت.
قَالَ إِنِّى لَيَحْزُنُنِىٓ أَن تَذْهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ ٱلذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَٰفِلُونَ13
تهفسیری ئاسان: باوکیان وتی: من زۆر غەم و پەژارە دەمگرێت لەوەی ئێوە بیبەن، دەترسم گورگ بیخوات لەکاتێکدا کە ئێوە لێی بێ ئاگان (لەبەر یاری و گەمەی خۆتان).
قَالُوا۟ لَئِنْ أَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّآ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ14
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: سوێند بەخوا ئەگەر بێت و یوسف گورگەکە بیخوات، لەکاتێکدا ئێمەش کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی ئەوکاتە ئێمە خەسارەتمەندین (زەرەرمان لە خۆمانداوە و شەرمەزاری لای تۆ دەبین).