پیشاندان:
12. سورة يوسف
فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ15
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (سەرەنجام باوکیان ڕازی کردو) یوسفیان بردو هەموو هاتنە سەر ئەو بڕیارەی کە بیخەینە ناو تاریکای بیرەکەوە، لەو کاتەدا نیگامان بۆ نارد کە: هەواڵی ئەم بەسەرهاتە لەئایندەدا بە براکانت دەدەیت، کاتێک ئەوان ئاگایان لە خۆیان نابێت و لە بیریان چۆتەوە و هەستی پێناکەن.
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمْ عِشَآءًۭ يَبْكُونَ16
تهفسیری ئاسان: پاشان کە تاریک داهات هاتنە لای باوکیان دەگریان.
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُؤْمِنٍۢ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَٰدِقِينَ17
تهفسیری ئاسان: وتیان ئەی باوکی بەڕێزمان: بەڕاستی ئێمە ڕۆشتین پێشبڕکێمان دەکردو یوسفمان لای کەل و پەلەکەمان بەجێ هێشت، ئەوسا گورگەکە پەلاماری داو خواردی، بەڵام تۆ هەمیشە بڕوامان پێناکەیت ئەگەرچی ئێمە ڕاستگۆش بین....
وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍۢ كَذِبٍۢ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌۭ ۖ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ18
تهفسیری ئاسان: براکانیشی هاتن بەهەندێ خوێنی ساختەوە کە بەسەر کراسەکەیەوە بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئەویش وتی: نەخێر وانیە، بەڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئەم کارەتان سازداوە، جا چارم تەنها خۆگریی و ئارام گرتنە بەجوانترین شێوە، هەر خواش داوای کۆمەکی لێدەکرێت لەسەر ئەو باسەی ئێوە دەیکەن.
وَجَآءَتْ سَيَّارَةٌۭ فَأَرْسَلُوا۟ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُۥ ۖ قَالَ يَٰبُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٌۭ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوسا کاروانێک هات و ئینجا ئاو هێنەرەکایان نارد ئاو بهێنێت (ئەویش چووە سەربیرەکە) و سەتڵەکەی داهێشتە ناو بیرەکەوە، کاتێک هێنایە سەرەوە لەجیاتی ئاو یوسف هاتە دەرەوە، کاتێک کابرا بینی، وتی: خەڵکینە مژدە بێت ئەمە لاوێکە (ئەوسا هەر کەسێک بدۆزرایەتەوە دەکرا بەبەندەو دەفرۆشرا) یوسفیان شاردەوە و کردیانە کەرەسەی فرۆشتن، خوای گەورەش زاناو ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن (چاودێری یوسف دەکات و کارێکی گەورەی پێیەتی).
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍۭ بَخْسٍۢ دَرَٰهِمَ مَعْدُودَةٍۢ وَكَانُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ20
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام (بردیان و) فرۆشتیان لە بازاڕی کۆیلە فرۆشەکاندا لە میسر، بەنرخێکی هەرزان، چەند درهەمێکی کەم، لە فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنەداو کەم تەماع بوون (چونکە پشتیان پێوەی نەئێشا بوو).
وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ21
تهفسیری ئاسان: جا ئەو کەسەی یوسفی کڕی لە میسر، بە هاوسەرەکەی وت: ڕێز بگرە لە شوێن وجێگەی ئەم لاوە، بەئومێدی ئەوەی سوودمان پێبگەیەنێت، یان بیکەینە کوڕی خۆمان، ئا بەو شێوەیە یوسفمان جێگیرکرد لە زەویدا و پایەدارمان کرد، بۆ ئەوەش فێری بکەین چۆن خەو لێک بداتەوە و ڕووداوەکانی چوار دەوری وەک خۆی تێبگات، خوای گەورە زاڵە بەسەر کارو فەرمانەکانی خۆیدا، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەمە نازانن.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ22
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە یوسف پێگەیشت و گەیشتە ئەوپەڕی توند و تۆڵی (لە ڕووی لاشەو ژیریی یەوە) و ئێمەش پلەی فەرمانڕەوایی دانایی و زانیاری شارەزایی باشمان پێبەخشی، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.