دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

12. سورة يوسف

12:23جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
وَرَٰوَدَتْهُ ٱلَّتِى هُوَ فِى بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلْأَبْوَٰبَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ رَبِّىٓ أَحْسَنَ مَثْوَاىَ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ23
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەو ئافرەتەی کە یوسف لە ماڵیدا بوو هەوڵیدا یوسف لە خشتە ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هەموو دەرگاکانیشی داخست و وتی: وەرە پێشەوە و خۆت ئامادە بکە، یوسف وتی: پانا دەگرم بە خوا کاری واناکەم، چونکە پەروەردگارم دەرووی لێ کردوومەتەوە، هەروەها مێردەکەشت چاک ڕەفتارر بووە لەگەڵمدا (چۆن خیانەتی لێ دەکەم) و چونکە من دڵنیام ستەمکاران سەرفراز نابن.
12:24جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَٰنَ رَبِّهِۦ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ ۚ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ24
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ژنەکە پەلاماری یوسفیداو ویستی لێی بدات، یوسفیش نیازی لێدانی هەبوو ئەگەر بەڵگەی خوایی نەزانیایە (کە سەرئەنجامی لێدانەکەی بەخراپ بەسەریدا دەشکێتەوە)و ئا بەو شێوەیەمان کرد (بۆ ئەوەی هەرچی گوناهو تاوان و خراپەیە لێی دوور دەخەینەوە) و بەڕاستی ئەو لە بەندە هەڵبژاردە وپاکەکانی ئێمەیە.
12:25جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍۢ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ25
ته‌فسیری ئاسان: سەرئەنجام هەردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ دەرگاکە (یوسف بۆ کردنەوە و ئەویش بۆ داخستن) ژنەکە توانی دەستی لە کراسەکەی گیر بکات و لە پشتەوە دڕاندی، ئەوسا هەردووکیان لە بەردەمی دەرگاکەدا تووشی مێردەکەی هاتن، خیرا هاتە قسەو ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیە وتی: باشە ئاخۆ سزای ئەو کەسە چییە کە وستبیتی خراپە لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات، جگە لەوەی بەندە بکرێت یان سزایەکی بەئێش بدرێت.
12:26جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍۢ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ26
ته‌فسیری ئاسان: یوسف وتی: (نەخێر وانیە) ئەو ویستی لە خشتەم بەرێت، یەکێک لە خزمانی ژنەکە (کەگوێی لە بەسەرهاتەکە بوو، دیار بووکە پیاوێکی زیرەک و دنیا دیدە بوو) شایەتیداو وتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە ژنەکە ڕاست دەکات و ئەو کاتە یوسف یەکێکە لە درۆزنان.
12:27جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
وَإِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ27
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کراسەکەی لە پشتەوە دڕابێت ژنەکە درۆ دەکات و یوسف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
12:28جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
فَلَمَّا رَءَا قَمِيصَهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ قَالَ إِنَّهُۥ مِن كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌۭ28
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک مێردەکەی بینی کراسەکەی یوسف لە پشتەوە دڕاوە، بە ژنەکەی وت: بەڕاستی ئەمە پیلان و نەخشەی خۆتانە، بێگومان فێڵ و تەڵەکە و نەخشە و پیلانی ئێوە زۆر گەورەیە (لەم جۆرە شتانەدا).
12:29جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا ۚ وَٱسْتَغْفِرِى لِذَنۢبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلْخَاطِـِٔينَ29
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا ڕووی کردە یوسف وتی: ئەی یوسف، ئەم باسە فەرامۆش بکە و گوێی مەدەرێ، تۆش داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکە لە هەڵە و تاوانەکەت چونکە بەڕاستی تۆ لە گوناهباران و بەهەڵەچواندایت.
12:30جوزئی 12 · لاپەڕەی 238لێکچوو
۞ وَقَالَ نِسْوَةٌۭ فِى ٱلْمَدِينَةِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ تُرَٰوِدُ فَتَىٰهَا عَن نَّفْسِهِۦ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَىٰهَا فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ30
ته‌فسیری ئاسان: پاشان ژنانێک لە ئافرەتانی ناو شار ئەم دەنگ و باسەیان بیست بۆیە وتیشیان: سەیرە! ژنەکەی عەزیزی میسر دەیەوێت بەنەرم و نیانی سەرنجی لاوەکەی خۆی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، بەڕاستی ئەوینداریەکەی بۆی هەموو پەرەکانی دڵی داگیرکردووە، بێگومان ئێمە ئەو ژنە سەرگەردانێکی ئاشکرادا دەبینین.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.