پیشاندان:
12. سورة يوسف
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًۭٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍۢ مِّنْهُنَّ سِكِّينًۭا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٌۭ كَرِيمٌۭ31
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر توانج و پلارەکەی ئەوانی بیست، ئەویش ناردی بە شوێنیانداو جێگەیەکی خۆشی بۆ ئامادە کردن، چەقۆشی دایە دەستی هەریەکەیان، ئینجا فەرمانیدا بە یوسف و وتی: ئادەی وەرە دەرەوە بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێک بینیان بە گەورەو گرنگیان زانیو (اللە اکبر) یان بۆ کردو بە بێئاگایی دەستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگەردی ودووری لە هەموو ناتەواویەک شایستەی خوایە کە ئەمەی دروست کردووە! ئەمە بەشەر نیە، تەنها فریشتەیەکی جوان و بەڕێزە و هیچی تر نیە.
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًۭا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا ژنەکە وتی: ئەوە ئەو کەسەیە کە ئێوە لۆمەو سەرزەنشتی منتان دەکرد لە بارەیەوە و سوێند بەخوا بێگومان من هەوڵمدا لە خشتەی بەرم، کەچی ئەو هەر خۆی گرت و پاک وخاوێنی ویست، سوێند بە خوا ئەگەر ئەوەی من فەرمانی پێدەدەم نەیکات، ئەوە بەڕاستی بەند دەکرێت و زەلیل دەبێت و بەکەم تەماشا دەکرێت.
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَٰهِلِينَ33
تهفسیری ئاسان: یوسف کەئەمەی بیست وتی: پەروەردگارم من زیندانم لەلا خۆشەویسترە لەوەی کە ئەوان بانگم دەکەن بۆی، خۆ ئەگەر لە فێڵ و تەڵەکەی ئەوانە ڕزگارم نەکەیت و پیلان و نەخشەکانیان دەربازم نەکەیت و لام نەدەیت، لەوانەیە منیش مەیلم بۆ دروست ببێت و ئارەزوویان بکەم پاشان بچمە ڕیزی نەفام و گوناهبارانەوە.
فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ34
تهفسیری ئاسان: جا پەروەردگاری بە هانایەوە چوو نزاکەی گیرا کردو لە تەڵەکە و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکە بەڕاستی هەر ئەوزاتە بیسەری نزاکانە و زانایە (بە دڵ و دەروونەکان).
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْءَايَٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍۢ35
تهفسیری ئاسان: پاشان، لە دوای ئەوەی کە بەڵگەی زۆریان بینی لەسەر یوسف، بۆیان دەرکەوت و وایان بە چاک زانی تا ماوەیەک هەر بەندی بکەن.
وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًۭا ۖ وَقَالَ ٱلْءَاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًۭا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ36
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دوو لاوی تریش بەتاوانی جیا جیا لەگەڵ یوسفدا خرانە بەندیخانەوە، (هەریەکەیان خەوێکی بینی بوو) یەکێکیان وتی: بێگومان من خۆمم دەبینی لە خەومدا ترێم دەگوشی و شەرابم لێ دروست دەکرد، ئەوی تریشیان وتی: بەڕاستی من خۆمم دەبینی لە خەومدا کە نانم بەسەر سەرمەوە هەڵدەگرت باڵندە لێی دەخوارد، ئاگادارمان بکە بەلێکدانەوەی ئەم خەونە، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین تۆ لە چاکە خوازانیت و (شارەزای لە لێکدانەوەی خەودا).....
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌۭ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ ۚ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: (من تەنها لێکدانەوەی خەون نازانم بەڵکو جگە لەوەش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایەت کە دەرخواردتان بدرێت کە من نەزانم چیە و چۆنە پێش ئەوەی بگاتە لاتان (ئەمەش ئازایەتی خۆم نیە) بەڵکو ئەوە هەندێکە لەوەی پەروەردگارم فێری کردووم و بزانن بەڕاستی من بەرنامەی قەومێکم واز لێهێناوە کە باوەڕ بە خوا ناهینن و هەمیشە بڕوایان بە قیامەتیش نی یە.