پیشاندان:
12. سورة يوسف
قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۢ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَٰمِ بِعَٰلِمِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش وتیان: ئەم خەونە بێ سەرو بنە و هیچ نی یە، ئێمە لە لێکدانەوەی خەونی بێ سەرو بن شارەزا نین.
وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ45
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو بوو، بیری کەوتەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هەواڵی (لێکدانەوەی ئەو خەونەتان) پێ ڕادەگەیەنم.
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ46
تهفسیری ئاسان: (ساقی چوو بۆ لای زیندانەکە بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئەی هاوەڵی ڕاستگۆم، ئەم خەونەمان بۆ لێک بدەرەوە (لە خەونێکی پاشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕو لاوازەوە خوراون، هەروەها لە بارەی حەوت گوڵە گەنمی سەوزو جوان و حەوتی تری وشک بۆمان لێک بدەرەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ لای خەڵکی تا وەڵام بزانن.
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ47
تهفسیری ئاسان: (یوسف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێڵە دەچێنن، ئەوەی کە دروێنەتان کردوو، لێتان زیاد بوو بەگوڵەکەیەوە بیهێڵنەوە، مەگەر ئەو کەمەی کە دەیخۆن (دانەوێڵە بە گوڵەکەیەوە هەڵبگیرێت لە کرم و ئەسپێ و زایە بوون بەدوور دەبێت).
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌۭ شِدَادٌۭ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تُحْصِنُونَ48
تهفسیری ئاسان: پاشان لە دوای ئەوە حەوت ساڵ گرانیی و سەختی پێش دێت، ئەوەی کە زەخیرەتان کردووە بۆ ئەو ساڵانە هەمووی دەخۆن، مەگەر کەمێکی نەبێت کە هەڵی دەگرن (بۆ تۆو).
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌۭ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ49
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ بەرەکەت دێت کە خەڵکی بەرو بوومی زۆریان پێ دەبەخشرێت، میوە دەگوشن و شەربەتی لێ دروست دەکەن.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌۭ50
تهفسیری ئاسان: (ساقی گەڕایەوە بۆ لای پاشا ولێکدانەوەکەی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری بەدڵ بوو، بۆیە پاشاش وتی): ئادەی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێک کە ڕەوانەکراوەکەی پاشا گەیشتە لای یوسف و (وتی: پاشا داوات دەکات، یوسف) وتی: بگەڕێرەوە بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئەو ئافرەتانە کاتی خۆی دەستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم لەوەدا هەیە؟!) بەڕاستی هەر پەروەردگارم بە ئاگایە لە فێڵ و تەڵەکە و پیلانیان.
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍۢ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٰٔنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ51
تهفسیری ئاسان: (پاشا ئەو ئافرەتانەی هەموو کۆکردەوە) پێی وتن: ئەوکارە گرنگەتان چی بوو کاتێک کەوا ئێوە ویستتان یوسف لە خشتە بەرن (ئایا ئەو هیچ تاوانێکی هەبوو؟) هەموو وتیان: پەنا بەخوا (ئێمە بوختانی بۆ بکەین) ئێمە هیچ جۆرە هەڵەو ناشرینیەکمان لێ نەدیووە و نەزانیووە، (ژنەکەی عەزیزی میسر) وتی: ئا ئێستە ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان بەڕاستیدا دەنێم)، خەتای من بوو دەمویست لە خشتەی بەرم و بەڕاستی یوسف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّى لَمْ أَخُنْهُ بِٱلْغَيْبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى كَيْدَ ٱلْخَآئِنِينَ52
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف) وتی: ئەوە (بۆیە وام کرد) تا (پاشا) چاک بزانێت و دڵنیابێت بەڕاستی من لە نهێنیشدا خیانەتم لێ نەکردووە، بێگومانیش خوا فێڵ و تەڵەی خیانەتکاران بەئەنجام ناگەیەنێت. (یاخود ژنەکە وتی): تا یوسف دڵنیابێت کە لە نهێنیداو (ئێستە ئەو لێرە نی یە) خیانەتی لێ ناکەم و بوختانی بۆ هەڵنابەستم، چونکە (بۆم دەرکەوتووە) کە خوا فێڵ و تەڵەکەی خیانەتکاران بە ئەنجام ناگەیەنێت