پیشاندان:
12. سورة يوسف
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ53
تهفسیری ئاسان: (دەشێت یوسف یان ژنەکەی عەزیزی میسر وتبێتی) منیش نەفسی خۆم بەری ناکەم، چونکە بەڕاستی نەفس (ئەگەر بە نووری خواناسی ئاوەدان نەبێت) زۆر فەرماندەرە بەگوناهو هەڵەو تاوان، مەگەر نەفسێک کە پەروەردگارم میهرەبانی پێ کردبێت، بەڕاستی پەروەردگارم لێ خۆشبوو میهرەبانە.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌۭ54
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پاشا کە ڕاستیەکانی بە تەواویی بۆ دەرکەوت ئەوەندەی تر یوسفی لا بەڕێزو بەنرخ بوو بۆیە) فەرمانیدا وتی: ئادەی بچن بۆم بهێنن، ئەو (لاوە پاکە ژیرە زانایە) تایبەتی دەکەم بۆخۆم و لە نزیکانی من بێت، جا کاتێک (هێنایان) و پاشا قسەی لەگەڵ کرد، وتی: ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو جێگەی متمانە و باوەڕی.
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌۭ55
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: پێم باشە بمکەیت بەلێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەوی ئەم وڵاتە، (میسر) بەڕاستی من پارێزەرێکی زانام (لەخۆم ڕادەبینم کە شت بپارێزم و زاناشم کە چۆن دەیپارێزم).
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ56
تهفسیری ئاسان: (خوا دەفەرموێت) ئا بەو شێوەیە دەسەڵاتمان دا بە یوسف و جێگیر وپایەدارمان کرد لە خاکی میسردا، هەر پلەو پایەیەکی دەویست لەو وڵاتەدا دەستی دەکەوت بۆی ساز دەبوو، هەر کەسێک، هەر دەستەیەک بمانەوێت بەهرەوەری دەکەین لە ڕەحمەت و بەخششەکانمان و پاداشتی چاکەکاران بەزایە نادەین.
وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ57
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتی ئەو جیهان (لە بەهەشتی بەریندا) چاکترە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و خۆیان دەپاڕاست.
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ58
تهفسیری ئاسان: (ساڵانی گرانی هاتە پێشەوە) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونە دیوانی، ئەو ئەوانی ناسێوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسێوە (چونکە پۆشاکی وەزیری لە بەردا بوو، هەرگیز شتی وایان چاوەڕوان نەدەکرد).
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی دەرخستن کە برایەکی باوکییان هەیە و نەیانهێناوە لەبەئەوە) لە کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە وتی: (من حەز دەکەم) برایەکی باوکیتان هەیە بۆم بهێنن، ئایا نابینن بەڕاستی من چۆن کێشانە و پێوانەم تێرو تەواوە و، چۆن ڕێز لە میوان دەگرم (یارمەتی هەژاران دەدەم).
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ60
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەو برایەتانم بۆ نەهێنن، ئەوە ئیتر هیچ موعامەلە و کێشانە و پێوانەی ئیوە لای من نی یە و نزیکم مەکەونەوە.
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ61
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامیدا) وتیان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین و نەخشە دەکێشین بۆ ئەو مەبەستە (هەتا) باوکی ڕازی بکەین (ئەم جارە بیهێنین)، بێگومان ئێمە ئەو کارە دەکەین.
وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ62
تهفسیری ئاسان: (لە فرسەتێکدا) یوسف بە لاوەکانی بەردەستی وت: هەرچی شتومەک و کەلو پەلێکیان هێناوە بیخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی بیناسنەوە کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ لای کەس و کاریان بۆ ئەوەی (ببێتە هاندەرێک و) بێنەوە.
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ63
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی بەڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قەدەغە کراوە (تا بنیامینی برامان لەگەڵ خۆماندا نەبەین)، کەواتە براکەمان لەگەڵ بنێرە تاپێوانە بکەین (بەدەست بەتاڵی نەگەڕێنەوە)، بەڵێن بێت پارێزەرین بۆی.