دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

12. سورة يوسف

12:64جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ64
ته‌فسیری ئاسان: یەعقوبی باوکیان وتی: (ئەمە داخوازیەکی سەیرە) ئایا هەروا متمانەتان پێ بکەم لەسەری مەگەر هەروەک پێشتر متمانەم پێکردن لەسەر یوسفی برای؟! (سەرئەنجام ڕازیان کرد و، ئەویش وتی) کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە هەر ئەو میهرەبانترینی میهرەبانانە.
12:65جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ65
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش کەلوپەل و بارگە و بنەکانیان کردەوە بینیان هەرچی شتومەکیانە هەر ئەوە خراوەتەوە بارەکانیان و گەڕێنراوەتەوە بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کردو) وتیان: باوکی بەڕێزمان ئێمە چی بکرین، چی بڵێین (لە بەرامبەر ئەو پاشا بەڕێزەوە) ئەوەتە هەرچی کەل و پەلمان هەیە گەڕێنراوەتەوە بۆمان و (تۆ ئەگەر مۆڵەتی بنیامین بدەی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەهێنین بۆ کەس و کارمان، براکەشمان دەپارێزین و باری وشترێکیش زیاتر دەهینین، ئەو بارەش شتێکی ئاسانە.
12:66جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ66
ته‌فسیری ئاسان: یەعقوب وتی: هەرگیز لەگەڵتاندا ناینێرم هەتا پەیمانێکی خواییم پێ نەدەن (سوێند نەخۆن) کە بێگومان بیهێننەوە بۆ لام، مەگەر دەورە بدرێن و هیچ دەسەڵاتتان نەمێنێت، جا کاتێک پەیمانەکەیان دایە و سوێندیان بۆ خوارد، یەعقوب وتی: خوا خۆی ئاگادارو چاودێرە بەو پەیمانەی کە بڕیارمان لەسەر داوە.
12:67جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ67
ته‌فسیری ئاسان: هوروەها وتی: کوڕەکانم، هەمووتان لە یەک دەروازەوە مەچنە ژوورەوە و لە چەند دەروازەیەکی جیا جیاوە بچنە ژوورەوە (خۆتان بکەن بە شاردا)، دڵنیاش بن کە من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەڵاو پێشهاتانەی کە بڕیاری خوای لەسەر بگێڕمەوە لە ئێوە، هیچ فەرمان و بڕیارێک بۆ کەس نی یە، تەنها بۆ خوا نەبێت، پشتم هەر بەو بەستووە و پشت و پەنام هەر ئەوە، جا دەبا ئەوانەی کە پاڵپشت و پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.
12:68جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ68
ته‌فسیری ئاسان: کاتیک چوونە ناوەوە بەو شێوەیەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون، جا وەنەبێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکەوێت و لە هیچ پێشهاتێک ڕزگاریان بکات کە بڕیاردادەی خوای لەسەرە، (ئەو ڕێنمووییە) تەنها پێداویستیەکی دەروونی یەعقوب خۆی بوو، ڕایگەیاند، بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانستێک بوو، چونکە ئێمە فێرمان کردبوو و بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستەیەکان نازانن.
12:69جوزئی 13 · لاپەڕەی 243لێکچوو
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ69
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش کە کوڕەکان چونە ژورەوە بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیک کردەوە لە خۆی و (لە فرسەتێکدا) وتی: بەڕاستی من یوسفی براتم، جا خەفەت مەخۆو خەمت نەبێت بەو هەڵس و کەوتەی ئەوان دەیانکرد (چونکە من نەخشەم کێشاوە تۆ لێرە بهێڵمەوە، تا لە لای خۆم ژیان بەسەر بەریت).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.