پیشاندان:
12. سورة يوسف
يَٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَٰفِرُونَ87
تهفسیری ئاسان: (دوای چەند ڕۆژێک یەعقوب فەرمانیدا بەکوڕەکانی) و وتی: کوڕەکانم بچنەوە و گوێ هەڵخەن بۆ یوسف و براکەی، لە سۆزو میهرەبانی خوایش نائومێد مەبن، چونکە بەڕاستی کەس نائومێد نابێت لە سۆزو میهرەبانی خوا جگە لە کەسانی خوانەناس و بێ باوەڕ.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَٰعَةٍۢ مُّزْجَىٰةٍۢ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ88
تهفسیری ئاسان: کاتێک (گەشتنە میسر) و چوونە بارەگای یوسف وتیان: جەنابی پاشا ئێمە و کەس و کارمان نەهاتی و گرانی و کوێرەوەریی زۆرمان تووش هاتووە وکەل و پەلێکی تێکەڵ و پێکەڵ و بێ نرخیشمان هێناوە، کەواتە چیمان پێویستە بۆمان بپێوە و خێریشمان پێ بکە، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان دەداتەوە.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَٰهِلُونَ89
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف زانی کاتی ئەوە هاتووە کە خۆی بناسێنێت بۆیە) وتی: ئایا زانیتان و لە بیرتانە چیتان کرد بە یوسف و بەبراکەی کاتێک ئێوە نەفام بوون و ترسی خواتان لە دڵدا نەبوو؟
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ90
تهفسیری ئاسان: (هەموو بەسەرسوڕمانەوە چاویان ئەبڵەق بوو سەرنجیان داو) وتیان: ئایا بەڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: بەڵێ، من یوسفم و ئەمەش (بنیامین) ی برامە، بەڕاستی خوای میهرەبان ڕێزی لێناوین و بەهرەمەندی کردووین، بێگومان ئەوەی خۆپارێز بێت لە گوناهو خۆگر بێت (لە بەرامبەر پێشهاتەکانەوە، خوای گەورە دەرووی لێ دەکاتەوە) ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان بەزایە نادات.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ91
تهفسیری ئاسان: ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان بەخوا بەڕاستی خوای گەورە ڕێزی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا، ئێمە بەڕاستی کاتی خۆی بەهەڵەدا چووین و گوناهبارین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ92
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: خەمتان نەبێت ئەمڕۆ ئیتر هیچ سەر زەنشتێکتان لەسەر نی یە، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئەو زاتە لە هەموو میهرەبانان میهرەبانترە.
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ93
تهفسیری ئاسان: (یوسف هەواڵی باوکی پرسی، کە زانی نابینا بووە وتی): بڕۆن ئەم کراسەم بەرن و بیدەن بەسەرو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ دەگەڕێتەوە و چاوی چاک دەبێتەوە، پاشان هەموو کەس و کارتانم بۆ بهێنن بەگشتی.
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ94
تهفسیری ئاسان: کاتێک کاروان ئاوەدانی بەجێهێشت و کەوتە ڕێ، باوکیان وتی: بەڕاستی من هەست بە بۆنی یوسف دەکەم ئەگەر بەبێ هۆش و خەڵەفاوم نەزانن و (بڕوام پێبکەن).
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ95
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە لە لای بوون وتیان: سوێند بەخوا بێگومان تۆ هەر لە ناو سەرگەردانی و خەیاڵە کۆنەکەی خۆتدایت!!