پیشاندان:
12. سورة يوسف
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ96
تهفسیری ئاسان: ئینجا کە مژدە هێنەرەکە گەیشت و کراسەکەیدا بەسەر دەم و چاویدا، خێرا بینای بۆ گەڕایەوە، چاوەکانی گەشایەوە، وتی: ئایا من پێم نەوتن، بەڕاستی ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە، ئێوە نایزانن؟!
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ97
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک کوڕەکان گەیشتن وهەموو شتێک ئاشکرا بوو) وتیان: ئەی باوکی بەڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهەکانمان بۆ بکە (لە خوای میهرەبان) بەڕاستی ئێمە گوناهکار بووین و بەهەڵەدا چوو بووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ98
تهفسیری ئاسان: باوکیان وتی: لە ئایندەدا داوای لێ خۆشبوونتان لە پەروەردگارم بۆ دەکەم، بەڕاستی ئەو زاتە لێخۆشبوو میهرەبانە.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ99
تهفسیری ئاسان: ئینجا (کە هەموویان گەیشتنە میسر) چوونە لای یوسف، باوک و دایکی هێنایە نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ دەڕبڕین، ئاخۆ چەندە دڵخۆش و کامەران بووبن، دوای ئەو ماوە دوور و درێژە بە کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسرە) و پێی وتن: انشاءاللە، ئەگەر خوا ویستی بێت بەیەکجاریی وەرن بۆ میسر، بەوپەڕی شادی و ئارامی و کامەرانی نیشتەجێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ100
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دایک وباوکی بەرز کردەوە بۆ سەر تەختی پاشایەتی و حوکمڕانی خۆی، هەمووان کڕنووشیان بۆ برد (دیارە کە ئەوسا دروست بووە و نیشانەی ڕێزو پێزانین بووە)، یوسف کە ئەمەی دی وتی: باوکی بەڕێزم ئەمە لێکدانەوەی خەونەکەی ئەوسامە کە بەمنداڵی بینیم، ئەوەتە بێگومان پەروەردگارم هێنایەدی و بەڕاست دەرچوو، بەڕاستی ئەو زاتە چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێک لە زیندان ڕزگاری کردم، ئەوەتە ئێوەی لە بیابانەوە هێنایەوەو (بەیەک شادی کردینەوە) دوای ئەوەی شەیتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، بەڕاستی پەروەردگارم بەسۆزو بەلوطفە بۆ هەرشتێک کە دەیەوێت (پەلەی نیەو ڕێگەی بەشێنەیی بۆخۆش دەکات)، بێگومان ئەو زاتە زانایە (بەنهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایە (بەنەخشەی ورد، هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات).
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ101
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف پێغەمبەر چووە کەنارەوە و دەستەکانی هەڵبڕی و نزای کردو وتی): پەروەردگارا بەڕاستی تۆ پاشایەتیت پێ بەخشیم و لە لێکدانەوەی خەو شارەزات کردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، تۆ پشت و پەنا و یارو یاوەری منیت لە دنیاو قیامەتدا، داواکارم کە بە موسڵمانی بم مرێنیت و بمخەیتە ڕیزی پاکانەوە و بمگەیەنیت بەکاروانی چاکان.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ102
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد ئەم بەسەر هات و سەرگوزشتەیەی یوسف کە بۆت نیگا دەکەین لە هەواڵ و بەسەرهاتە شاراوەکانە، خۆ تۆ لە لای براکانی یوسف نەبوویت کاتێک کە هەموویان بڕیاریاندا و پیلانیان دەگێڕا....
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ103
تهفسیری ئاسان: (دڵنیاش بە) کە زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین، هەرچەندە تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بدەیت و تێ بکۆشیت.