پیشاندان:
13. سورة الرعد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەوەی لەم کتێبەدا هەیە ئایاتەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەوەی کە لە سەرانسەری ئەم قورئانەدا بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم دابەزێنراوە لە لایەن پەروەردگارتەوە، ڕاستی و حەقیقەتە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ2
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بەچاوی خۆتان دەبینن چۆن ئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکە و ستوون بەرز کردۆتەوە و ڕایگرتووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (ئەڵبەتە چونیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لە ڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مەلیک پرسیووە، لە وەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چونیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، خۆرو مانگیشی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان لە چەرخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسوڕێنەوە، هەر ئەو زاتە کاروباری جیهان هەر هەمووی بەڕێ دەکات و ڕێکی دەخات، هەروەها ئایەتەکانی قورئان بەوردی و دوورو درێژی دەخاتە بەرچاو بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بە خزمەت گەیشتن و ئامادە بوونی بەردەم دادگای پەروەردگارتان (بۆ لێپرسینەوە).
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَٰرًۭا ۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ3
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەشە کە زەوی پان و بەرین کردوە و (هەرچەندە لە شێوەی گۆدایە)، کەژو چیاو ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووە، لە هەموو بەرو بوومێک جووتی فەراهەم هێناوە لە هەردوو جۆرە، شەوی والێکردووە کە ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە.
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌۭ مُّتَجَٰوِرَٰتٌۭ وَجَنَّٰتٌۭ مِّنْ أَعْنَٰبٍۢ وَزَرْعٌۭ وَنَخِيلٌۭ صِنْوَانٌۭ وَغَيْرُ صِنْوَانٍۢ يُسْقَىٰ بِمَآءٍۢ وَٰحِدٍۢ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیە لە پاڵ یەکدا (کە کارکردیان هەیە لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەک، جگە لەوەی جیاوازیان نیشانەن بۆ کانزا جۆراو جۆرەکان)، هەرەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمە جۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەک قەدو دوو قەد، هەموو ئەمانە بەیەک ئاو ئاودێر دەکرێن و لە یەک جۆر ئاو دەخۆنەوە (بەڵام سەوئەنجام ئەو هەموو بەروبومە جیاوازە لە قەبارەو تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا، پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان لە هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.
۞ وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌۭ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ5
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر تۆ بەشتێک سەرسام بیت و پێت سەیربێت، ئەوە قسەی بێ باوەڕان جێگەی سەرسامییە کە دەڵێن: ئایا کاتێک بووینەوە بە خاک و خۆڵ، سەرلەنوێ ئایا زیندوو دەکرێینەوەو دروست دەبینەوە؟ ئا ئەوانە (کە ئەو قسەیە دەکەن) ئەوانەن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئا ئەوانە زنجیرەکان لە گەردنیاندان و ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و هەمیشە دەبێ تیایدا بمێنەوە.