پیشاندان:
2. سورة البقرة
إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ164
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئاڵو گۆڕی شەوو ڕۆژدا و لەو کەشتیانەدا کە دەگەڕێن بە دەریادا و بەهۆیەوە سوود بە خەڵکی دەگەیەنن و لەو ئاوەی کە خوا لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت و ئینجا بەهۆیەوە زەوی پێ زیندوو دەکاتەوە دوای وشک بوون و مردنی، هەروەها جۆرەها زیندەوەر و گیانلەبەر و مارو مێرووی لەسەر ڕووکاری زەویدا بڵاو کردۆتەوە و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێکردنی باو شەماڵ و ڕاگیر کردنی هەورەکان لە نێوان ئاسمان و زەویدا، ئەمانە هەموو بەڵگەو نیشانەی بەهێزن بۆ ئەوانەی کە عەقڵ و بیروهۆشیان دەخەنەکارو بیر لە دەسەڵاتی بێ سنووری خوا دەکەنەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ165
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە ئاشکرایانەدا) هەندێک کەس هەیە لەجیاتی ئەوەی خواپەرست بێت، شتانی تر دادەتاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییەکانی خوا ناکەوێت و) خۆشەویستی و سۆزی دەدات بەو بت و بەرنامۆلکەو توولە ڕێگەیانە و خۆشی دەوێن، وەک چۆن ئیمانداران خوایان خۆش دەوێت، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت (هەر بەراورد ناکرێت) جا ئەوانەی کە ستەمیان کردووە گەر دەیانزانی لە کاتێکدا کە بەچاوی خۆیان ڕووبەڕووی ئەو سزایە دەبنەوە، کە بەڕاستی بۆیان دەردەکەوێت کە هێزو تواناو دەسەڵات هەر هەمووی بە دەست خوایە و دڵنیا دەبوون کە ئەو خوایە سزاکەی زۆر بە ئازارە (بۆ ستەمکاران).
إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ166
تهفسیری ئاسان: لەو کاتەدا سزای ڕۆژی دوایی دەبینن، ئەوانەی کە خەڵکی شوێنیان کەوتبوون خۆیان بەریی دەکەن و لە شوێنکەوتەکانیان حاشا دەکەن، بەتایبەت کاتێک ئەو سزا توندو تیژە دەبینن، هەموو پەیوەندیەکان دەبچڕێت کە لە نێوانیاندا هەبوو و هیچ بەڵگەو بیانویەکیان بەدەستەوە نامێنێت کە خۆیانی پێ ڕزگار بکەن.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ167
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شوێنکەوتە بوون دەڵێن: خۆزگە نۆرەیەکمان بۆ بلوایە ئێمەش ئاوا خۆمان بەری دەکرد لەوان، هەروەک ئەوان خۆیان بەریی کرد لە ئێمە، ئا بەو شێوەیە خوا سەرئەنجامی کارو کردەوەکانیان نیشان دەدات و بۆیان دەکاتە ئاخ و حەسرەت لەسەریان، بەڕاستی ئەوانە هەرگیز لە دۆزەخ دەرچوونیان نییە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌ168
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە! لە ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و پاکی زەوی بخۆن (توخنی قەدەغە کراوەکان مەکەون) و شوێن هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون، چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە.
إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ169
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو شەیتانە هەر فەرمان بە خراپەو گوناهو تاوان دەکات و هەروەها هانتان دەدات بۆ وتنی هەندێک شت یان هەڵبەستنی هەندێک گوفتار بەدەم خواوە بێ ئەوەی بزانن (کە سەرئەنجامی ئەو کارەتان چەندە مەترسیدارە).