پیشاندان:
14. سورة ابراهيم
تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئەو درەختە هەموو کات و دەمێک بەرو بوومی (پاکو جوان و بێگەردی) دەبەخشێت بە ویستی پەروەردگاری، جا خوای پەروەردگار ئەم نموونانە دەهێنێتەوە بۆ خەڵکی، بەڵکو یاداوەری وەرگرن (لەڕاستیدا دین و بەرنامەی خوا درەختێکی ئاوا پیرۆزە، ڕەگ و ڕیشاڵی خێر بەخشە، چونکە خاکی زەوی لە داماڵین دەپارێزێت، لق و پۆپی بەسوودە، سێبەر دەکات، گەڵاوگوڵ بۆ داوو دەرمان و ماڵات، بەروبوومی بۆ ئادەمیزاد، باڵندەکان بەئاوازی خۆش لەسەری دەخوێنن و تەسبیحات دەکەن و دڵخۆشمان دەکەن، ئۆکسجین دەبەخشێت... هتد).
وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍۢ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍۢ26
تهفسیری ئاسان: نموونەی قسەو گوفتاری پیس و ناپوختیش وەکو درەختی زرو پیس و بێ سوود وایە، کە هەڵکێشرابێت و لەسەر ڕووکاری زەوی فڕێ درابێت، بەهیچ بارێکدا خۆی نەگرێت (بۆ سووتاندن نەبێت بۆ هیچی تر چاک نیە، ئەم نموونەیەش ئاماژەیە بۆ هەموو سەرگەردانێک کە لە دنیادا خێر نەداتەوە، لە قیامەتیشدا شوێنکەوتوانیان لە دۆزەخەوە سەریان دەردەچێت).
يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ27
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئەوانەی باوەڕیان هێناوە پایەدار دەکات لەسەر گوفتاری بەجێ و دروستیان لە ژیانی دنیادا، لەسەرەمەرگ و لە قیامەتیشدا، (باوەڕی دامەزراو فریایان دەکەوێت و) گوفتاریان ڕێک و پێک و دامەزراو دەبێت و بەئیمانەوە دەمرن، لەولاشەوە هەر ئەو خوایە ستەمکاران گومڕا دەکات و ئەوەی پەروەردگار بیەوێت هەر ئەوە پێش دێت و دەکرێت.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًۭا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ28
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەوانە نادەیت کە نازو نیعمەتەکانی خوایان بە حەرام گێڕاوە (بۆ گوناهو خراپە باکاری دەهێنن) و بوونەتە هۆی سەرگەردانی و تیاچوونی قەومەکەی خۆیان.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ29
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) سەرئەنجام دەچنە ناو دۆزەخ، کە جێگەیەکی زۆر ناخۆشە بۆ نیشتەجێ بوون.
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ30
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان هاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئەوەی خەڵک وێڵ بکەن لە بەرنامەو ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان بەسەربەرن، چونکە سەرئەنجامتان بەرەو دۆزەخە.
قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بەو بەندانەم کە باوەڕیان هێناوە بڵێ: با نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام بدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان بەخشیوون ببەخشن بەنهێنی (بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت) و بەئاشکرا (بۆ هاندانی کەسانی تر)، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت نە کڕینی تیادایە، نەفرۆشتن (تا بەهۆی پارەو سامانەوە خۆتان دەرباز بکەن) نە دۆستایەتیشی تێدایە (تا دۆستان و هاوەڵان هەوڵێک بدەن).
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَٰرَ32
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێناوە، لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە بەهۆیەوە بەروبوومی لەناخی زەوی بۆ ئێوە دەرهێناوە، هەروەها کەشتی لە دەریادا بۆ ئێوە بار هێناوە تا فەرمانی ئەو زاتە بڕوات (بەسەریەوە، هەر خوایە بەدیهێنەری ئەو مادە سەرەتاییانەی کە کەشتی لێ دروست دەکرێت، هەر ئەوزاتەیە بەدیهێنەری وزەو ئاوو هەوا... هتد)، هەروەها ڕووبارەکانیشی بۆ ڕام کردوون (کە جۆرەها سوودیان هەیە بۆتان).
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ33
تهفسیری ئاسان: خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون کە بەردەوام لە چەرخ و خولدان، شەو و ڕۆژیشی بۆ خزمەتگوزاری ئێوە ڕام هێنا.