پیشاندان:
2. سورة البقرة
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ170
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بەو خەڵکە نادانە بوترێت: شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەون کە لەلایەن خواوە ڕەوانە کراوە، دەڵێن: نەخێر، هەر شوێنی ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان پێوەی ئالوودە بوون و لەسەری ڕاهاتوون، ئایا ئەگەر باوو باپیرانیشیان تێ نەگەیشتوو هیچ نەزان و ناشارەزاو ڕێنمووییش وەرنەگرن (هەر شوێنیان دەکەون؟!).
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءًۭ وَنِدَآءًۭ ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ171
تهفسیری ئاسان: نموونەی بێ باوەڕان (لەگەڵ پێغەمبەردا لەوەی کە سوود وەرناگرن لەم قورئانە) وەکو ئەو شوانە وایە: کە هاوار دەکات بەسەر ئاژەڵەکەیدا، بەڵام تێی ناگەن، تەنها ئەوەیە کە گوێیان لە هات و هاوارێکە، ئەوانە کەڕو لاڵ و کوێرن و ژیری و هۆشمەندیان لە دەستداوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ172
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیە چاک و باشانەی کە پێمان بەخشیوون و بەردەوام سوپاسگوزاری خوا بکەن ئەگەر ئێوە تەنها ئەو دەپەرستن.
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ173
تهفسیری ئاسان: (خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوە بوو و خوێن و گۆشتی بەراز و ئەو ماڵاتانەی کە ناوی غەیری خوایان لەکاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی کردووە لێتان، جا ئەگەر کەسێک پێویستی ناچاری کرد بەخواردنیان بێ زیادەڕەوی و لە سنوور دەرچوون، ئەوە هیچ گوناهێکی لەسەرنی یە، بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو بە بەزەیی و دلۆڤانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ174
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی نیگای خوا دەشارنەوە کە لە کتێبەکانیاندا ڕەوانەی کردوون (تەورات و ئینجیل و قورئان) و بەو شاردنەوەیە نرخێکی کەم بەدەست دەهێنن (ئەگەر هەموو دنیاشیان دەستکەوێت لە بەرامبەریەوە هەرکەمە)، ئا ئەوانە تەنها ئاگر دەخۆن و سکیانی لێ پڕ دەکەن و لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە نایاندوێنێت و خاوێنیان ناکاتەوە (لە چڵک و چەپەڵی گوناهیان) و هەر سزای بەئێشیان بۆ هەیە...
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ وَٱلْعَذَابَ بِٱلْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى ٱلنَّارِ175
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کە گومڕاییان وەرگرتووە لە باتی هیدایەت و سزایان کڕیوە لە باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چەندە خۆگرن لەسەر ئاگری دۆزەخ!!
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ176
تهفسیری ئاسان: (ئەو هەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا کتێبە پیرۆزەکانی بەحەق و ڕاستی دابەزاندووە، بێگومان ئەوانەش کە ناکۆکیان لەسەری هەیەو هەر ڕایان جیاوازە لە بەرامبەر کتێبە ئاسمانیەکانەوە، ئەوانە هەر لە کێشمە کێش و بەربەرەکانیەکی دوور لە ڕاستیدان.