پیشاندان:
14. سورة ابراهيم
مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌۭ43
تهفسیری ئاسان: بە پەلە و شپرزەییەوە دێن، سەریان بەرز کردۆتەوە و لە ترس و سامناکی ئەو ڕۆژەدا چاویان ناتروکێت، دڵە ڕاوکێیانەو دڵ و دەروونیان بەتاڵە و هیچ حاڵی نین.
وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍۢ44
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خەڵک بترسێنە و بێداریان بکەرەوە لەو ڕۆژەی کە سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت، جا ئەوانەی کە ستەمیان کردووە دەڵێن: پەروەردگارا بۆ ماوەیەکی کەم و نزیک مۆڵەتمان بدا (بمانگێڕەوە بۆ دنیا) تا بە دەم بانگەوازەکەتەوە بچین و شوێنی پێغەمبەران بکەین، (بەڵام تازە کار لەکار ترازاوەو گەڕانەوە ئەستەمە، بۆیە پێیان دەوترێت) مەگەر کاتی خۆی سوێندتان نەدەخوارد کە دنیا بەردەوامەو ئێوە تیاچونتان نابێت؟!.
وَسَكَنتُمْ فِى مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ45
تهفسیری ئاسان: ئێوە کاتی خۆیشی نیشتەجێ بوون لە ماڵ و حاڵ و شوێنی ئەوانەدا کە ستەمیان لە خۆیان کردو (ڕێگەی ئیمان و خواناسیان نەگرت) بۆتان دەرکەوت کە چیمان پێکردن و چیمان بەسەر هێنان و نموونە و باسی زۆرمان بۆ هێناونەتەوە (دەربارەی سەرئەنجامیان).
وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ46
تهفسیری ئاسان: بێگومان (خوانەناسان) پیلان و تەڵەکەی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، بەڵام هەموو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیارە (بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە) هەرچەندە پیلان و فێڵیان کێوەکانیش لە بن بهێنێت.
فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍۢ47
تهفسیری ئاسان: کەواتە، وا حساب مەکە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) خوای گەورە بەڵێنی خۆی بۆ پێغەمبەران ناباتە سەر (بە سەرخستن و مانەوەی بەرنامەیان لە دنیاداو سەرفرازی هەمیشەییان لە بەهەشتی بەریندا) چونکە بەڕاستی خوا باڵادەستە و خاوەنی تۆڵەیە (لە ستەمکارو خوانەناسان).
يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ48
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە ئەم زەویە دەگۆڕێت بە زەویەکی ترو هەروەها ئاسمانەکانیش دەگۆڕێن بە شێوەو شێوازێکی ترو هەموو ئەو خەڵکە دەردەکەون و ئامادەن لە بەردەم دادگای خوای تاک و تەنهاو بەدەسەڵات و خەشیمگیر لە کافران.
وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ49
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا تاوانباران و گوناهکاران دەبینێت کۆت و زنجیر کراوەتە دەست و پێ و گەردنیان و بەیەکەوە بەستراون.
سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍۢ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ50
تهفسیری ئاسان: کراسەکانیان لە قەترانە (کە ماددەیەکی ڕەشی بۆن ناخۆشە و بەخێرایش دەسووتێت) و بڵێسەی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوە (زۆر لە سەغڵەتیدان).
لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ51
تهفسیری ئاسان: (ئەم تۆڵە سەندنە لە ستەمکاران) بۆ ئەوەیە کە خوا پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی ئەوەی کردویەتی بداتەوە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات.
هَٰذَا بَلَٰغٌۭ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ52
تهفسیری ئاسان: ئەم (قورئانە) ڕاگەیاندنێکە بۆ خەڵکی بەگشتی تا بەهۆیەوە وریا بکرێنەوە و ئامۆژگاری پێ وەربگرن، بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو زاتە خوایەکی تاک و تەنیایە، (هەروەها بۆ ئەوەیە کە) خاوەنی بیرو هۆشەکان یاداوەری وەربگرن و تێفکرن (لە هەوڵی ئەوەدا بن خۆشیان و خەڵکیش لە سزای دۆزەخ ڕزگار بکەن).