پیشاندان:
15. سورة الحجر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ وَقُرْءَانٍۢ مُّبِينٍۢ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەتانەی لەم سوورەتەدا هاتووە چەند ئایەتێکی ئەو قورئانە ڕوون و ئاشکرایەیە.
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) ئاواتەخواز دەبن کە خۆزگە موسڵمان بوونایە، خۆزگە ئیماندار بوونایە.
ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا۟ وَيَتَمَتَّعُوا۟ وَيُلْهِهِمُ ٱلْأَمَلُ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنە با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سەر گەرم و بێ ئاگایان بکات، سەرەنجام خۆیان دەبیننەوە (چیان بەسەر دێت).
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌۭ مَّعْلُومٌۭ4
تهفسیری ئاسان: هیچ شارو شارۆچکەیەکمان وێران نەکردووە کە لەو کاتەدا نامەو کتێبێکی دیاری کراوی نەبووبێت.
مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: هیچ میللەت و گەلێک پێش کاتی دیاری کراوی لەناو بردنی خۆی ناکەوێت و (هەرگیز) دواش ناکەوێت.
وَقَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِى نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌۭ6
تهفسیری ئاسان: (خوا نەناسان بە گاڵتەوە بە پێغەمبەریان صلی اللە علیە وسلم) دەوت: ئەی ئەو کەسەی کە قورئانت دابەزێنراوەتە سەر بێگومان تۆ شێتی!!
لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆچی فریشتەت بۆ نەهێناین ئەگەر تۆ لە دەستەی ڕاستگۆیانیت (تا شایەتی لەسەر ڕاستی تۆ بدەن)!
مَا نُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَا كَانُوٓا۟ إِذًۭا مُّنظَرِينَ8
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورەش بۆ پەرچدانەوەیان دەفەرموێت) ئێمە فریشتە دانابەزێنین تەنها بۆ چەسپاندنی حەق و پشتگیری ڕاستی نەبێت، ئەو کاتەش (کە دابەزین، خوانەناسان) مۆڵەت نادرێن و (لەناو دەبرێن).
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو بێگومان هەر ئێمەش پارێزگاری دەکەین و (نایەڵین دەستی خیانەتکار هیچ جۆرە دەستێکی تێ بخات و هەموو هەوڵێک بۆ دەستکاری کردنی نەزۆکە).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى شِيَعِ ٱلْأَوَّلِينَ10
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان پێش تۆ ڕەوانە کردووە، بۆ سەر گەل و هۆزو میللەتانی پێشوو.
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ11
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەهاتووە کە گاڵتەیان پێ نەکردبێت.
كَذَٰلِكَ نَسْلُكُهُۥ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ12
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە ئێمە قورئان دەدەین بە گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا بەڵگە بێت لەسەریان).
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ13
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا باوەڕی پێ ناهێنن و هەر لەسەر بەرنامەی پێشینان دەڕۆن.
وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّوا۟ فِيهِ يَعْرُجُونَ14
تهفسیری ئاسان: (ئەو بێ باوەڕانە) ئەگەر دەروازەیەکمان لە ئاسمانەوە بۆ بکردنایەتەوە تا پیادا سەربکەون و تێپەر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمە ببینن، هەر باوەڕ ناهێنن)...
لَقَالُوٓا۟ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَٰرُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌۭ مَّسْحُورُونَ15
تهفسیری ئاسان: ئەوە دەیانوت: بێگومان چاوبەستمان لێکراوە، یاخود ئێمە کەسانێکی جادوو لێکراوین!!