پیشاندان:
15. سورة الحجر
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ16
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لە ئاسماندا چەند خولگەیەکی گەورەمان بەدی هێناوە بۆ ئەستێرەکان و ڕازاندوومانەتەوە بۆ ئەوانەی کە بە وردی تەماشای دەکەن (تا گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگاریان بۆ دەربکەوێت).
وَحَفِظْنَٰهَا مِن كُلِّ شَيْطَٰنٍۢ رَّجِيمٍ17
تهفسیری ئاسان: هەروەها پاڕاستوومانە لە (پیلان و دەست درێژی) هەموو شەیتانێکی ڕەجم کراوو نەفرین لێکراو.
إِلَّا مَنِ ٱسْتَرَقَ ٱلسَّمْعَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ مُّبِينٌۭ18
تهفسیری ئاسان: مەگەر شەیتانێک بەرز ببێتەوەو بە هەواڵێک بزانێت و بیدزێت، ئەوسا خێرا پارچە ئاگرێکی ئاشکرای بۆ دەکشێت و تەفرو تونای دەکات.
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْزُونٍۢ19
تهفسیری ئاسان: زەویشمان ڕاخستووە، چیاو کێوەکانمان لەسەر داناوە، لە هەموو جۆرە ڕووەک و بەرو بوومێکمان تیایدا ڕواندووە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و بەئەندازەی پێویست و دیاری کراو.
وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ20
تهفسیری ئاسان: لەسەر زەویشدا بژێوی ڕۆژانەمان بۆ ئێوە دابین کردووە، هەروەها بۆ ئەوانەش کە ئێوە ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکەن.
وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ21
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نی یە (لە بەهرەو نازو نیعمەتەکان) کە گەنجینەکانی لای ئێمە نەبێت و ئێمە نایبەخشین بەئەندازەی دیاریکراو لە کاتی لەباردا نەبێت.
وَأَرْسَلْنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَسْقَيْنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمْ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ22
تهفسیری ئاسان: (یەکێک لە بەخششەکانی خوا ئەوەیە) ئێمە شنەبامان ناردووە کە پیتێنەری ڕووەک و دارو درەختە، هەروەها بارانمان لە ئاسمانەوە باراندووەو ئێوەی پێ تێراو دەکەین (سەرەڕای کشتوکاڵ و زیندوەران) بێ ئەوەی ئێوە ئەو ئاوانەتان زەخیرە کردبێت (ئێمە لەژێر زەویدا بۆمان دابین کردوون، بەهۆی کانی، یاخود بیرەوە دەستتان دەکەوێت).
وَإِنَّا لَنَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَنَحْنُ ٱلْوَٰرِثُونَ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئێمە ژیان دەبەخشین و مردنیش پێش دەهێنین، سەرئەنجام هەر ئێمەش خاوەنی هەموو جیهانین.
وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَـْٔخِرِينَ24
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە ئاگادارین لە پێشینانی ئێوە، هەروەها ئاگادارین لە نەوەکانی داهاتوویش.
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ25
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەر خۆی هەمووان کۆ دەکاتەوەو بێگومان هەر ئەو زاتە داناو زانایە.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ26
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئێمە سەرەتا ئینسانمان لە قوڕێکی وشک دروست کرد کە پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.
وَٱلْجَآنَّ خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ27
تهفسیری ئاسان: پەریشمان پێشتر لە ئاگرێکی بەتین دروست کرد کە بە وردیلە کونەکاندا تێدەپەڕێت.
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن صَلْصَٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ28
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوە بکەرەوە کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دروستکاری بەشەرێکم لە قوڕێکی وشک کە پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ29
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ڕێک و پێک و تەواوم کرد، لەو ڕۆحە تایبەتیەی کە من (بەدیهێنەری ئەوم)، پێمبەخشی، ئەوە هەمووتان کڕنووشی بۆ بەرن (کڕنووشی ڕێزو بە فەرمانی خوا).
فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئینجا فریشتەکان (فەرمانی پەروەردگاریان بەجێ هێناو) هەموویان بەگشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.
إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ31
تهفسیری ئاسان: جگە لە ئیبلیس (شەیتانی گەورە) سەرپێچی کرد کە لەگەڵ کڕنووش بەراندا بێت.