پیشاندان:
15. سورة الحجر
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَٰمًۭا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ52
تهفسیری ئاسان: کاتێک کتوپر خۆیان کرد بە ماڵداو وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وەڵامدانەوەی سڵاوەکەیان) وتی: (ئێوە کێن؟) بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین!!.
قَالُوا۟ لَا تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍۢ53
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: مەترسە (ئێمە لە لایەن خواوە ڕەوانە کراوین) و بێگومان ئێمە مژدەی (لە دایک بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ دەدەین.
قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِى عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِىَ ٱلْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئایا مژدەم دەدەنێ لە کاتێکدا کە ئاوا پیری یەخەی پێگرتووم!.. جا بەچی مژدەم دەدەنێ؟!
قَالُوا۟ بَشَّرْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْقَٰنِطِينَ55
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: بەڕاستی مژدەت دەدەینێ، کەواتە نەکەیت لەو کەسانە بیت کە نائومێدن (لە بەخششەکانی خوا).
قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ56
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نائومێد دەبێت لە ڕەحمەت و بەخششەکانی پەروەردگاری، مەگەر کەسانێک کە گومڕاو سەرگەردانن.
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ57
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دوای ئەوەی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئەی فریشتە نێرراوەکان چ کارێکی گرنگتان بە دەستەوەیە؟! (جگە لەم مژدەیە)
قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍۢ مُّجْرِمِينَ58
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: بەڕاستی ئێمە نیردراوین بۆ سەر قەوم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ59
تهفسیری ئاسان: بەڵام خانەوادەی لوط هەموویان ڕزگار دەکەین.
إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَآ ۙ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ60
تهفسیری ئاسان: جگە هاوسەرەکەی، بەڕاستی بڕیارمانداوە ئەویش لە ڕیزی تیاچووەکاندا بمێنێتەوە چونکە بێ باوەڕە.
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئینجا (دوای ئەوەی ئیبراهیمیان بەجێ هێشت، فریشتەکان بەرەو شارەکەی لوط ڕۆیشتن) کاتێک ئەو فرستادانە هاتنە ناو خانەوادەی لوط...
قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ62
تهفسیری ئاسان: پێی وتن: (داوای لێبوردن دەکەین، جەنابتان کێن؟) بەڕاستی ئێوە کەسانێکی نەناسراون...
قَالُوا۟ بَلْ جِئْنَٰكَ بِمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَمْتَرُونَ63
تهفسیری ئاسان: دوای ئەوەی فریشتەکان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نەکات بەڵکو ئێمە هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی ئەو هەڕەشانەی تۆ دەتکردو ئەو بێ ڕەوشتانە گومانیان لێدەکرد، بیهێنینە دی...
وَأَتَيْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر بۆ بەرپاکردنی ئەو ڕاستیە هاتووین و بێگومان ڕاستیش دەڵێین...
فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌۭ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ65
تهفسیری ئاسان: بەشێکی شەو بمێنێت خۆت و خانەوادەت دەرچن و تۆ دوایان بکەوە، با هیچ کامتان ئاوڕ نەداتەوە، بڕۆن بەرەو ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێ دەدرێت.
وَقَضَيْنَآ إِلَيْهِ ذَٰلِكَ ٱلْأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقْطُوعٌۭ مُّصْبِحِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئێمە نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا کە بەڕاستی لە کاتی بەرەبەیاندا دوای ئەوانە بڕاوەو دەیاریان نەماوە.
وَجَآءَ أَهْلُ ٱلْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ67
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خەڵکی ناپوخت و بێ ڕەوشتی ئەو شارە (زانیان بە میوانە بەڕێزەکان) هاتن (بەگرمەو گاڵتەوەو) مژدەی ناپوختیان بەیەکتری دەدا!
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيْفِى فَلَا تَفْضَحُونِ68
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: بەڕاستی ئەوانە میوانی منن و حەیای من مەبەن، شەرمەزارم مەکەن و ئابڕووم مەبەن.
وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ69
تهفسیری ئاسان: لە خوا بترسن و ڕیسوام مەکەن (لە شەڕواڵ پیسی کۆڵ بدەن).
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ70
تهفسیری ئاسان: (شەڕواڵ پیس و ناپوختەکان) وتیان: ئایا ڕێگری ئەوەمان لێ نەکردیت کە حەقی کەست نەبێت و بەرگری لە کەس نەکەیت!