پیشاندان:
16. سورة النحل
وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍۢ لَّمْ تَكُونُوا۟ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ7
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەو ماڵاتانە بارو کەل و پەلی سەنگینتان هەڵدەگرن بۆ وڵات و شوێنێک کە ئێوە دوای زەحمەت و ماندوو بوونێکی زۆر نەبێت پێی نەدەگەیشتن، بەڕاستی پەروەردگارتان زاتێکی زۆر بە سۆزو میهرەبانە (بۆ نەوەکانی ئادەم).
وَٱلْخَيْلَ وَٱلْبِغَالَ وَٱلْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةًۭ ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها چەندەها جۆری ئەسپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ بەدیهێناون تا بۆ سواری و گواستنەوە بەکاری بهێنن، سەرەڕای دیمەنی قەشەنگیان (بەتایبەت ئەسپ و ماین، کە لە سەردەمی زانستی و تەکنەلۆژیادا هەر بەکار دێن)و شتی تریش دروست دەکات کە ئێستە ئێوە نایزانن (ئەم ئاماژە قورئانیە، هەموو هۆیەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی و زەمینی دەگرێتەوە کە ئادەمیزاد پەی پێ بردووەو پەی پێ دەبات، چونکە ئادەمیزاد خۆی و زانیاری و زانستەکەی و کەرەستە خاوەکان، هەر هەمووی بەخششی خوای بەدیهێنەری تواناو زانایە).
وَعَلَى ٱللَّهِ قَصْدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌۭ ۚ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ9
تهفسیری ئاسان: ڕوونکردنەوەی ڕێبازی ڕاست و بەرنامەی دروست لەسەر خوایە (دەبێت وریا بن) هەندێک ڕێبازی لارو چەوت و ناڕێکیش هەیە، خۆ ئەگەر بیویستایە هیدایەتی هەر هەمووتانی دەدا بەگشتی (سەرپشکی نە دەکردن، بەڵام ڕێزی لێناون).
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ ۖ لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌۭ وَمِنْهُ شَجَرٌۭ فِيهِ تُسِيمُونَ10
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار) ئەو زاتەیە کە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە لێی دەخۆنەوە، هەروەها تێکەڵ بە جۆرەها شەربەت و شلەمەنیش دەیخۆنەوە و دەبێتە هۆی ڕوان و گەشەکردنی درەخت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا دەلەوەڕێنن.
يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرْعَ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلْأَعْنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ11
تهفسیری ئاسان: هەر بەو بارانە خوای گەورە جۆرەها کشتوکاڵ دەهێنێتە بەرهەم بۆتان، هاوڕێ لەگەڵ زەیتون و خورماو جۆرەها ترێ، لە هەموو جۆرە بەروبوومێکیش، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە بیربکەنەوە.
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتٌۢ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها شەوو ڕۆژو خۆرو مانگی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، ئەستێرەکانیش بە فەرمانی ئەو زاتە ڕام هێنراون، بە ڕاستی ئا لەو دیاردەو دروست کراوانەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک کە عەقڵ و ژیریان بخەنەکار.
وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها شتی زۆرو جۆراو جۆرو هەمەڕەنگی لە زەویدا بۆ بەدیهێناون، کە بەڕاستی ئا لەوەشدا بەڵگە هەیە بۆ کەسانێک کە یاداوەری وەردەگرن.
وَهُوَ ٱلَّذِى سَخَّرَ ٱلْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا۟ مِنْهُ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُوا۟ مِنْهُ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ14
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە دەریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی تەڕو تازەی لێ بخۆن، تا لە ئاویدا جۆرەها گەوهەرو مرواری دەربهێنن و لە دەست و ملی بکەن، هەروەها کەشتیەکان دەبینیت دەریا لەت دەکەن، تا فەزڵ و بەخششی تری پەروەردگار بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریش بکەن.