پیشاندان:
2. سورة البقرة
۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۦنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ177
تهفسیری ئاسان: کرداری چاک و کاری باش تەنها بریتی نیە لە ڕووکردنتان بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا (چونکە جولەکە زۆر لەسەر گۆڕانی قیبلە دووان و پڕو پاگەندەی زۆریان کرد)، بەڵکو کرداری چاک و کاری باش بریتیە لەوەی کە ئادەمیزاد باوەڕی هێنابێت بە خواو بە ڕۆژی دوایی و بە فریشتەکان و بەکتێبەکان و بە پێغەمبەران، هەروەها ماڵ و سامانی بەخشی بێت ـ لەگەڵ خۆشەویستیدا بۆی ـ بەخزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبواران و داواکاران و لە پێناوی ئازادکرنی بەندەکاندا؛ هەروەها نوێژی بەچاکی ئەنجام دابێت و زەکاتیشی لە ماڵ و سامانی دەرکردبێت و ئەوانەی وەفاداربن بەپەیمانەکانیان کاتێک پەیمانیان دابێت، ئەوانەش کە لە کاتی نەداری و هەژاری و نەخۆشی و ناخۆشی و کاتی جەنگ و شەڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئەوانە کەسانێکن ڕاستیان کردووە و هەر ئەوانەشن پارێزکارو خواناس و دیندارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌۭ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌۭ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ178
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پێویست کراوە لەسەرتان: تۆڵەسەندنەوە بۆ کوژراوەکان، کەسێکی ئازاد بەکەسێکی ئازاد و بەندەش لە جیاتی بەندە و ئافرەت لە جیاتی ئافرەت (واتە هەر کەسێک بە تاوانی کوشتنی ناحەق هەستا دەبێت بکوژرێتەوە)، جا ئەوەی چاوپۆشی شتێکی لێکرا لەلایەن براکەیەوە، با حەقداری کوژراوەکە چاک ڕەفتاربێت لەگەڵ بکوژەکەداو بکوژەکە بەجوانی خوێن بەهای کوژراوەکە بدات و ئەوە کار ئاسانکردن و سۆزو میهرەبانیەکە لەلایەن پەروەردگارتانەوە (کە لەجیاتی کوشتنەوە خوێنبایی وەربگیرێت) ئەوسا ئیتر ئەوەی لەوەودوا دەستدرێژی بکات و لە سنوور بترازێت سزای بەئێشی بۆ ئامادەکراوە.
وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌۭ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ179
تهفسیری ئاسان: ئەی هۆشمەندەکان ژیانتان تەنها لە تۆڵەسەندنەوەدایە (لەو کەسانەی خەڵکی بەناحەق دەکوژن)، بۆ ئەوەی تەقواو لە خوا ترسان ببێتە پیشەتان و خۆ لە دەستدرێژی و تاوان بە دوور بگرن.
كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ180
تهفسیری ئاسان: پێویستکراوە لەسەرتان کاتێک یەکێکتان مەرگی نزیک بوەوەو سامان و ماڵ و داراییەکی بەجێ دەهێشت، با وەسیەت بکات کە هەندێکی بدرێت بە دایک و باوکی و خزمانی بەشێوەیەکی جوان و لەبارو ئەمە پێویست و ئەرکە لەسەر خواناس و پارێزکاران.
فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَمَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ181
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی ئەو وەسیەتە دەگۆڕێت دوای ئەوەی بیستی و بەباشی وەری گرت، گوناهی تەنها لەسەر ئەوانەیە کە دەیگۆڕن، بەڕاستی خوای پەروەردگار بیسەرو زانایە (بە گوفتار و نیەتیان).