دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

16. سورة النحل

16:35جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ نَّحْنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ35
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی هاوەڵیان داناوە بۆ خوا دەڵێن: ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە هیچ شتێکمان لە جیاتی ئەو نەدەپەرست، نە ئێمەو نە باوو باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان لە خۆمان حەرام نەدەکرد بە بێ ئەو، خوا نەناسانی پێش ئەمانیش هەروایان دەکردو هەر وایان دەوت، مەگەر ئەرکی سەرشانی پێغەمبەران هەر ئەوە نیە کە ئایینی خوا بە ڕوونی ڕابگەیەنن؟
16:36جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَٰلَةُ ۚ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ36
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێکمان ڕەوانەکردووەو پێمان ڕاگەیاندووە کە پێیان بڵێت: تەنها خوا بپەرستن، خۆتان دوورە پەرێز بگرن لە هەموو پەرستراوێکی تر، جا هەبوو لەو خەڵکە (کە بیرو هۆش و ژیری خۆی خستەکارو بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕا) خوایش هیدایەتی دەدا، هەشیان بوو خۆی شایستەی گومڕایی دەکردو بەسەریدا دەچەسپا، کەوابوو بگەڕێن بەسەر زەویداو سەرنج بدەن، بزانن چۆن بوو سەرەنجامی ئەو کەسانەی بڕوایان بە بەرنامەی ئێمە نەبوو.
16:37جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
إِن تَحْرِصْ عَلَىٰ هُدَىٰهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَن يُضِلُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ37
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر تۆ زۆر سوور بیت لەسەر هیدایەتدانی ئەوان، ئەوە تۆ ناتوانیت، چونکە بەڕاستی خوا ڕێنموونی کەسێک ناکات کە خەڵک گومڕا بکات، ئەوانە (لە قیامەتدا) هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە.
16:38جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۙ لَا يَبْعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُ ۚ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ38
ته‌فسیری ئاسان: بێ باوەڕان سوێندیان دەخواردو جەختیان لەسەر سوێندەکەیان دەکردو دەیانوت: ئەوەی بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە! نەخێر، زیندووی دەکاتەوە، ئەوە بەڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایە و لێی پاشگەز نابێتەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیە نازانن و بڕوای پێناکەن.
16:39جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰذِبِينَ39
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان خوا هەمووان زیندوو دەکاتەوە تا بۆیان ڕوون بکاتەوە و بۆیان دەربخات، ئەوەی ئەوان کێشەیان لەسەری هەبوو، بڕوایان پێی نەبوو هاتە دی، تا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بێگومان ئەوان درۆزن بوون.
16:40جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ40
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی کاتێک زیندوو کردنەوەو بەدیهێنانی هەر شتێکمان بوێت، تەنها ئەوەندەی دەوێت پێی بڵێین ببە! دەستبەجێ ئەویش دەبێت.
16:41جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ ۖ وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ41
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسانەی لەبەر خواو بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانەکەیان) دوای ئەوەی کە ستەمیان لێکرابوو، ئەوە هەر لە دنیادا بەچاکی و ڕێزەوە نیشتەجێیان دەکەین، بێگومان پاداشتی ئەو جیهان گەورەترو فراوانترە بۆیان، ئەگەر دەیانزانی.
16:42جوزئی 14 · لاپەڕەی 271لێکچوو
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ42
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش ئەوانەن کە بە ئارام و خۆگر بوون و پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.