پیشاندان:
16. سورة النحل
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ55
تهفسیری ئاسان: (وازیان لێ بهێنە) با ناشوکرو سوپاس ناپەرێز بن لە بەرامبەر ئەو هەموو بەخشش و نازو نیعمەتانەوە کە پێمان بەخشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا لە ئایندەدا دەزانن چیتان بەسەر دێت!!
وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًۭا مِّمَّا رَزَقْنَٰهُمْ ۗ تَٱللَّهِ لَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَفْتَرُونَ56
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان، هەندێک لەو شتانەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون، دادەنێن و بڕیار دەدەن بۆ ئەوانەی کە نەزان و نەفام و بێ دەسەڵاتن (کە بتەکانن)، سوێند بە خوا بێگومان پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی هەموو ئەو درۆو پڕو پاگەندەیەی کە هەڵتان دەبەست.
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ ٱلْبَنَٰتِ سُبْحَٰنَهُۥ ۙ وَلَهُم مَّا يَشْتَهُونَ57
تهفسیری ئاسان: ئەو نەفامانە کچان دەدەنە پاڵ خوا (گوایە فریشتەکان کچی خوان)، پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو زاتەیە هیچ پێویستیەکی بە کچ و کوڕ نیە لە کاتێکدا بۆ خۆیان حەز بەچی دەکەن ئەوە بۆ خۆیان دادەنێن!!
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّۭا وَهُوَ كَظِيمٌۭ58
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر مژدەی بوونی کچ بدرێت بە یەکێک لەو نەفامانە، ڕووی گرژو تاڵ دەبێت و ڕەش دادەگیرسێت و سینەی پڕ دەبێت لە خەم و پەژارە...
يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ ۚ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ59
تهفسیری ئاسان: لە داخ و خەفەتی ئەو مژدە ناخۆشە، خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی و بەتەنها (بیر دەکاتەوە): ئایا بیهێڵێتەوە بە زەلیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زیندە بەچاڵی بکات و بیخاتە توێی خاکەوە، ئاگاداربن؟! ئای کە چەندە خراپە ئەو بڕیارەی کە دەیدەن!! (وەچەو نەوەی خۆیان زیندە بەچاڵ دەکەن).
لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَلِلَّهِ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ60
تهفسیری ئاسان: سیفەت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایستەی ئەوانەیە کە باوەڕ بە قیامەت ناکەن، خوای پەروەردگاریش خاوەنی هەموو سیفاتی بەرزو بڵندو پیرۆزەو ئەو زاتە هەر خۆیشی باڵادەست و دانایە.
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ61
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا خەڵکی لەناو ببات و بیانپێچێتەوە بەهۆی ستەمیانەوە (ئەوەندە گوناهو تاوان زۆرە) زیندەوەر لەسەر زەویدا نایەڵێت (یەعنی هەر زەوی خاپوور دەکات بەهەموو گیانلەبەرانەوە، بەڵام ئەو خوایە ئارامی و خۆگریی بێ سنوورە) لەبەر ئەوە تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵەتی ئەو خەڵکە دەدات و دوایان دەخات، جا کاتێک کاتە دیاری کراوەکەیان هات، نەتاوێک دوا دەکەون، نەتاوێک پێشیش دەکەون (بەڵکو لە چرکەی دیاری کراوی خۆیدا لەناو دەبرێن).
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۖ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ62
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان ئەوەی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیەو نایانەوێت بۆ خوای بڕیار دەدەن، (گوایە فریشتەکان کچن و کچی خوایشن) و لە کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ دەکات کە بێگومان بەنیازن لەو دنیاش بەهەشت و خۆشی بۆ ئەوان بێت، شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیە ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانە و بەڕاستی بەپەلە فڕێ دەدرێنە ناوی و فەرامۆش دەکرێن.
تَٱللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ63
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا پێش تۆ بۆ گەل و قەومەکانی تریش پێغەمبەرانمان ڕەوانە کردووە، بەڵام شەیتان کارو کردەوەی (نادروست و هەڵەیانی) بۆ ڕازاندوونەتەوە، ئەمڕۆ لە دنیادا هەر ئەو پشتیوانیانە و سزای بەئێش بۆ ئەو جۆرە قەوم و کەسە نا لەبارو ناحاڵیانە ئامادە کراوە.
وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۙ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەم قورئانەمانەمان دانەبەزاندووەتە سەر تۆ تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە هەرچی ئەو خەڵکە کێشەی لەسەر هەیە (لە بابەتەکانی دنیاو دین) بۆیان ڕوون بکەینەوە و بیکەینە هۆی هیدایەت و ڕەحمەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمان و باوەڕ دەهێنن.