پیشاندان:
16. سورة النحل
وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ65
تهفسیری ئاسان: هەر خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووەو زەوی پێ زیندوو کردۆتەوە دوای ئەوەی کە مردبوو، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەدا نیشانە و بەڵگەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە گوێ بۆ ڕاستی دەگرن.
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيْنِ فَرْثٍۢ وَدَمٍۢ لَّبَنًا خَالِصًۭا سَآئِغًۭا لِّلشَّٰرِبِينَ66
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە بوونی ماڵات و (زیندەوەرانی جۆراو جۆردا) پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆتان و جێگەی سەرنج و تێڕامانە، لە نێوان ئەو شتانەی کە لە سکیاندا هەیە، لە گژو گیای هەرس کراوو خوێندا، شیرێکی پاک و بێگەردو خۆش و بەتام و گەوارا بەرهەم دەهێنین بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.
وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًۭا وَرِزْقًا حَسَنًا ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ67
تهفسیری ئاسان: لە بەروبوومەکانی دار خورما و ڕەزی ترێکانیش (هەندێ جار) شتی سەرخۆشکەر دروست دەکەن، (گەلێ جاریش) بەرهەمی چاک و بەسوود (وەکو دۆشاوو مێوژو شەربەت،.. هتد)، بەڕاستی ئالەوەشدا بەڵگەو نیشانەی ئاشکرا هەیە بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان دەخەنەکار، (تا بیر بکەنەوە چۆن لەم دارو درەختە ڕەق و تەقانە ئەم بەرهەمانە دروست دەبێت، چ کارخانەیەک لە ناوکی خورماو ترێ و میوە جۆراو جۆرەکاندا حەشاردراوە تا لە بارودۆخی خۆیدا بکەوێتە کارو خزمەت بە ئادەمیزاد بکات... هتد).
وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ68
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ (ئەی ئینسان) نیگاو ئیلهامی کردووە بۆ هەنگ کە جێگە بۆ خۆی ساز بکات لە کون و کەلێنی چیاکاندا، هەروەها لە کەلەبەری درەختەکان و لەو شوێنانەش کە ئادەمیزاد بۆی ئامادە دەکات.
ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسْلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًۭا ۚ يَخْرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٌۭ لِّلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ69
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا (فێرمان کردووە کە) لە هەموو بەرو بووم و (شیلەی گوڵان و شتی بەسوود) بخوات و پێمان ڕاگەیاندووە: ئەو نەخشانەی کە پەروەردگارت بۆی کێشاویت بە ملکەچیەوە ئەنجامی بدە، (لە دروست کردنی شانەو مژینی شیلەو دروستکردنی هەنگوین و پوورەدان بەدەوری شازداو بەخێوکردنی گەراکان... هتد)، جا لەناو سکی ئەو هەنگانەوە شلەیەکی ڕەنگ جیاواز دێتە دەرەوە کە شیفای تیادایە بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵکی (سەرەڕای تامی شیرین و خۆشی)، بەڕاستی ئالەمەشدا بەڵگەو نیشانەی بەهێز هەیە بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە (سەرنج بدەن لە هەنگ و شانەکانی لە فڕین و هاتووچۆی، لە هەنگوین و تام و بۆن و ڕەنگی، لە..، لە.. هتد).
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ ۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍۢ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ70
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) بەڕاستی هەر خوا دروستی کردوون و پاشان هەر ئەویش دەتانمرێنێت، هەتا تەمەنی درێژ دەبێت و دەبرێتەوە بۆ لاوازترین تەمەن (کەنەفەتی و کەفتەکاری) تاوەکو دەگاتە ڕادەیەک کە دوای ئەو هەموو زانستی و زانیاری و تێگەیشتنەی کە هەی بوو، هەموو شتێکی لەبیر دەچێتەوە و هیچ نازانێت، بەڕاستی هەر خوا زاناو بەدەسەڵاتە.
وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلرِّزْقِ ۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُوا۟ بِرَآدِّى رِزْقِهِمْ عَلَىٰ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَآءٌ ۚ أَفَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ71
تهفسیری ئاسان: خوا لەبەخشینی ڕزق و ڕۆزیدا بەشی هەندێکتانی زۆرترداوە لە هەندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنەوەتان)، جا ئەوانەی کە ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوە ئامادەنین کە بەندەکانیان و بەردەستەکانیان بهێننە ڕیزی خۆیان و بیانکەنە شەریک (لە خانوو بەرەو ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئەوانیش یەکسان بن تیایدا (ئێوە لە ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکەن و بەڕەوای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە، بەڕەوای دەزانن کە بەندەکانی ببنە شەریکی و یاسادانەر) جا ئایا ئەوانە ئینکاری نازو نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟!
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةًۭ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ ۚ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ ٱللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ72
تهفسیری ئاسان: خوا هەر لە خۆتان هاوسەرانی بۆ فەراهەم هێناون، هەر لە ڕێگەی هاوسەرانتانەوە کوڕو کوڕەزای پێبەخشیوون و لە هەموو ڕزق و ڕۆزیەکی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، (لەگەڵ ئەو ڕاستیانەدا) ئایا ئەوانە هەر بڕوا بەشتی پووچ و ناحەقی دەکەن و لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانی خواوە ئەوانە هەر ناشوکرو سوپاس ناپەزێری و بێ باوەڕ دەبن؟