پیشاندان:
16. سورة النحل
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًۭا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ شَيْـًۭٔا وَلَا يَسْتَطِيعُونَ73
تهفسیری ئاسان: ئەو (خەڵکە سەرگەردانە) شتێک دەپەرستن لە جیاتی خوا، کە هیچ جۆرە ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوانی بەدەست نیە لە ئاسمانەکان و زەویدا، ناشتوانن هیچ بەدەست بن!!
فَلَا تَضْرِبُوا۟ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ74
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئێوە ئەی خوا نەناسان نموونە مەهێننەوە بۆ خواو بەراوردی هەڵە مەکەن (دەیانوت پیاوانی پاشا خزمەتکاریان هەیە، پیاوانی پاشاش خزمەتکاری پاشان!!)، چونکە خوا خۆی هەموو شتێک چاک دەزانێت، بەڵام ئێوە نەزان و نەفامن.
۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبْدًۭا مَّمْلُوكًۭا لَّا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَمَن رَّزَقْنَٰهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًۭا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّۭا وَجَهْرًا ۖ هَلْ يَسْتَوُۥنَ ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ75
تهفسیری ئاسان: خوا نموونەی هێناوەتەوە بە کەسێکی بەندە کە بێ دەسەڵاتەو هیچ شتێکی نیە، لە بەرامبەر ئەو کەسەدا کە لە ڕزق و ڕۆزی چاک و زۆر بەهرەوەرمان کردووە، بە ئارەزووی خۆی لێی دەبەخشێت بەنهێنی و ئاشکرا، ئایا ئەو دوو کەسە وەک یەکن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (کە پەروەردگارێکی کاربەجێ یە) بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکە نازانن و لەم ڕاستیانە سەریان دەرناچێت (چونکە تەنها دنیا دەبینن).
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَآ أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَىٰهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ۖ هَلْ يَسْتَوِى هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ ۙ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ76
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوا نموونەی هێناوەتەوە بە دوو پیاو کە یەکێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نەوترێت و هیچی بۆ نەکرێت و بووبێتە بار بەسەر هاوەڵ و کەس و کاریەوە، بۆ هەرچی و بۆ هەر کوێ ڕەوانە بکرێت خێر ناداتەوە، ئایا ئەو کەسە، وەکو ئەو کەسە وایە کە (بەوپەڕی ئازادیەوە)، فەرمان بە دادو دادپەروەری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست دەگرێتە بەر؟!
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ77
تهفسیری ئاسان: هەرچی نهێنی و شاراوە هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەر بۆ خوایەو بەرپا بوونی قیامەت پێش نایەت وەک چاو تروکاندنێک نەبێت یان کەمتر لەوەش، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ78
تهفسیری ئاسان: خوا ئێوەی لە سکی دایکتان دەرهێناوە بێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و تێگەیشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ مُسَخَّرَٰتٍۢ فِى جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئایا باڵندەکانیان نەبینیوەو سەرنجیان نەداون چۆن لە هەوای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ دەتوانێت ڕایانبگرێت بەئاسمانەوە جگە لە خوای گەورە (هەوا، چرکەیەکی زۆر کەمە، کەچی ئەم هەموو جۆرە باڵە فڕە تیایدا بە سەربەستی دەفڕێت، بێگومان ئەم ڕەحمەتەی خوا هەموو فڕۆکەو باڵە فڕێکی دەست کردی ئادەمیزادیشی گرتۆتەوە، کە لە بنەڕەتدا دەستکاری خوای باڵادەستن)، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک باوەڕ دەهێنن.