پیشاندان:
16. سورة النحل
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدْنَٰهُمْ عَذَابًۭا فَوْقَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يُفْسِدُونَ88
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و بەربەستیان دەخستە سەر ڕێبازی خواو کۆسپیان دادەنا لە بەردەم ئاینی خوادا، سزامان لەسەریەک بۆ کەڵەکە کردن، بەهۆی ئەوەوە کە زۆر هەوڵ و کۆششیان دەدا بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو تاوان و خراپە (لەناو خەڵکیدا).
وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ تِبْيَٰنًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ89
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت لە هەموو ئوممەتێکدا شایەتێک دەنێرین لە خۆیان بۆ سەریان، تۆشمان هێناوە (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) کە شایەت بیت لەسەر ئەو خەڵکە، قورئانیشمان بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتەو مزگێنیشە بۆ موسوڵمانان.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَٱلْإِحْسَٰنِ وَإِيتَآئِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَٱلْبَغْىِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ90
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادپەروەری و چاکەکاری و یارمەتیدان و بەخشندەیی بە خزمان و قەدەغە لە گوناهو تاوان و دەستدرێژی دەکات (بۆ سەر ماڵ و نەفس و نامووس) و ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و (هەر چاکە بکەن).
وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ91
تهفسیری ئاسان: بەوەفاو بە ئەمەک بن بۆ ئەنجامدانی پەیمانی خوا کاتێک بڕیاری دەدەن و سوێند و پەیمان و بەڵێنتان هەڵمەوەشێننەوە دوای ئەوەی کە دووپات کرابۆوە و تەئکیدی لەسەر کرابوو، لە کاتێکدا کە ئێوە خواتان کردۆتە کەفیل و زامن بەسەر خۆتانەوە، بێگومان خوا دەزانێت بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثًۭا تَتَّخِذُونَ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ92
تهفسیری ئاسان: (کاتێک بەڵێن و پەیمانێک دەدەن ئەمەک و وەفاتان هەبێت بۆ ئەنجامدانی) وەکو ئەو ئافرەتە مەبن کە ڕیسەکەی دەکردەوە بە خوری، دوای ڕستن و تۆکمەکردنی هەڵی دەوەشاندەوە، لە کاتێکدا ئێوەش بەڵێن و سوێندو پەیمانتان بکەنە هۆی فێڵ و تەڵەکە لە نێوانتاندا، نەوەکو دەستەو کۆمەڵێکی ژمارە زۆرو دەسەڵاتدار پەلاماری دەستەیەکی تری کەم دەست و لاواز بدات، بێگومان خوا بەو جۆرە شتانە تاقیتان دەکاتەوە، سوێند بە خوا هەموو ئەو شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە جیاوازی و کێشەتان تێدا هەبوو.
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَلَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ93
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا بیویستایە دەیکردن بەیەک ئوممەت (بەڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵەتی داون و سەربەستی کردوون)، بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت گومڕای دەکات و ئەوەی بیەوێت ڕێنموویی دەکات (ئەڵبەتە ویستی خوا دژایەتی ویستی ئادەمیزاد ناکات، ئەوەی بیەوێت ڕێبازی هیدایەت بگرێت ڕێنموویی دەکات، ئەوەش ڕێبازی گومڕایی بگرێتە بەر مۆڵەتی دەدات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.