دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:182جوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍۢ جَنَفًا أَوْ إِثْمًۭا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ182
ته‌فسیری ئاسان: جا هەر کەس دەترسا لە وەسیەت کارەکە هەڵە یان گوناهێک یان ماف خۆرییەکی ئەنجام بدات (گیروگرفت بۆ وەرەسە دروست بکات) ئینجا ڕێکی خستن، ئەوە هیچ گوناهی لەسەرنیە (بەڵکو بەخێرخواز لە قەڵەم دەدرێت) بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.
2:183جوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ183
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە هەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزکاری بکەن.
2:184جوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ184
ته‌فسیری ئاسان: چەند ڕۆژێکی ژمێرراوی دیاریکراو (کە مانگی ڕەمەزانە) خۆ ئەگەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوە لە ڕۆژانێکی تردا بیانگێڕێتەوەو ئەوانەش کە بە زەحمەت دەتوانن بەڕۆژوو بن (وەکو پیرەمێردو نەخۆشە بەردەوامەکان) ئەوە با ژەمێک خواردن ببەخشن بە هەژارێک، ئەوەی زیاتر ببەخشێت ئەوە باشترە بۆی، بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترەو پاداشتی زۆرترە ئەگەر بزانن و (بتوانن).
2:185جوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ185
ته‌فسیری ئاسان: مانگی ڕەمەزان (ئەو مانگەیە) کە قورئانی تیادا هاتۆتە خوارەوە، لەکاتێکدا ئەم قورئانە ڕێنموویی بەخشە بە خەڵکی و بەڵگەی زۆری تیادایە، لە ڕێنموویی و جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاست و حەق و ناحەق، جا کەسێک لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگە بەڕۆژوو بێت، ئەوەش کە نەخۆش بێت یان لە سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازە بیگرێتەوە، چونکە خوا ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەکانتان) لەسەر قورس و گران بکات و بۆ ئەوەی ئەو ماوە دیاریکراوە تەواو بکەن و خوا بەگەورە بگرن و سوپاسگوزاریشی بکەن لەسەر ئەوەی کە ڕێنموویی کردوون (سروودی جەژن: اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر، لا الە الا اللە واللە اکبر، اللە اکبر وللە الحمد، بەجێهێنانی ئەم فەرمانە خواییەیە).
2:186جوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ186
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بەندەکانم پرسیارت لێبکەن دەربارەم، ئەوە من نزیکم لێیانەوە، بە هاناو هاواری دۆعا گۆیانەوە دەچم هەر کاتێک لێم بپاڕێنەوەو نزا بکەن، دەبا ئەوانیش بەدەم بانگەوازی منەوە بێن و باوەڕی دامەزراو بە من بهێنن، بۆ ئەوەی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنەبەر (بۆ بەدەستهێنانی سەربەرزی و سەرفرازی هەردوو جیهان).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.