دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

16. سورة النحل

16:111جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
۞ يَوْمَ تَأْتِى كُلُّ نَفْسٍۢ تُجَٰدِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ111
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە هەموو کەس خەمی خۆیەتی، بەرگری لە خۆی دەکات، پاکانە بۆ خۆی دەکات، (گوێ بەکەسی تر نادات، ئەو ڕۆژە) هەرکەس پاداشتی کردەوەکانی دەدرێتەوە و ئەو خەڵکە ستەمیان لێ ناکرێت.
16:112جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا قَرْيَةًۭ كَانَتْ ءَامِنَةًۭ مُّطْمَئِنَّةًۭ يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًۭا مِّن كُلِّ مَكَانٍۢ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ وَٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ112
ته‌فسیری ئاسان: خوا نموونەی هێناوەتەوە (بە دانیشتوانی) شارێک کە ژیانیان بە هێمنی و ئاسوودەیی دەبردە سەر، لە هەموو لایەکەوە ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ دەهات (بەڵام لە جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قەدرنەزانی نازو نیعمەتەکانی خوا بوون، ئینجا خوای گەورە پۆشاکی برسێتی و ترسی کردە کاڵای باڵایان و تاڵاوی نەداریی و ترسی پێ چەشتن لە سەر ئەنجامی ئەو ئیش و کارە (ناپوخت و ناڕێکانەدا) کە دەیانکردە پیشەی خۆیان.
16:113جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
وَلَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَهُمْ ظَٰلِمُونَ113
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئەوانە پێغەمبەرێکیان هەر لە خۆیان بۆ هات، کەچی بە درۆیان زانی و بڕوایان پێنەکرد، ئەوسا سزای سەختی خوایی گرتنی لەناوی بردن لە کاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون.
16:114جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
فَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَٱشْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ114
ته‌فسیری ئاسان: جا ئێوە ئەی ئیمانداران بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیەی حەڵاڵ و پاکەی کە خوا پێی بەخشیوون، هەمیشە شوکرو سوپاسی نازو نیعمەتی خوا بکەن، ئەگەر ئێوە تەنها ئەو زاتە دەپەرستن.
16:115جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ115
ته‌فسیری ئاسان: (خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوە بوو و، خوێن و، گۆشتی بەرازو، ئەو ماڵاتانەی کە ناوی غەیری خوایان لە کاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی کردووە لێتان، جا ئەگەر کەسێک پێویستی ناچاری کرد بە خواردنیان بێ زیادەڕەوی و لە سنوور دەرچوون، ئەوە بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو بە بەزەیی و دلۆڤانە.
16:116جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ ٱلْكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٌۭ وَهَٰذَا حَرَامٌۭ لِّتَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ116
ته‌فسیری ئاسان: نەکەن بەقاڵەی دەم و زمانتان بڵێن ئەمە حەڵاڵەو ئەمە حەرامە، بۆ ئەوەی درۆ بەناوی خواو ئاینی خواوە هەڵبەستن، (دیاری کردنی حەڵاڵ و حەرام بەدەست ئێوە نیە، چونکە) بەڕاستی ئەوانەی درۆ بۆ خواو ئاینی خوا هەڵدەبەستن سەرفرازو سەرکەوتوو نابن.
16:117جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ117
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوانە لە دنیادا) کەمێک ڕادەبوێرن، بەڵام لە قیامەتدا سزای بە ئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیە.
16:118جوزئی 14 · لاپەڕەی 280لێکچوو
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِن قَبْلُ ۖ وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ118
ته‌فسیری ئاسان: لەسەر ئەوانەش کە بوونەتە جوو، هەموو ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردوون کە پێشتر بۆ تۆمان باس کردووە (لە ئایەتی ١٤٦ سوورەتی الانعام دا) جا وەنەبێت ئێمە ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.