پیشاندان:
17. سورة الإسراء
عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ حَصِيرًا8
تهفسیری ئاسان: ئینجا دوور نی یە، پەروەردگارتان بەزەیی پیاتاندا بێتەوەو ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر بەخۆتاندا بێنەوەو تەوبە بکەن، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمەش دەست دەکەینەوە بە تۆڵە سەندن و تەمێکردنتان، جگە لەوە دۆزەخیش دەکەین بە زیندان بۆ کافران کە تیایدا گیر بخۆن.
إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَبِيرًۭا9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاکترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە، مژدەیش دەدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان دەکەن کە بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوەڕێیانە.
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەش کە باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایەکی بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون.
وَيَدْعُ ٱلْإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ ۖ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ عَجُولًۭا11
تهفسیری ئاسان: ئینسان (کاتێک تەنگەتاو دەبێت) دوعاو نزای شەڕ دەکات، هەروەک چۆن لە کاتی ئاسایدا دوعای خێر دەکات، ئینسان هەمیشەو بەردەوام بە پەلەو هەڵەشەیە.
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةًۭ لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍۢ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًۭا12
تهفسیری ئاسان: ئێمە دیاردەی شەوو ڕۆژمان کردووە بە دوو بەڵگەو نیشانە (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و بۆ حەسانەوە و ئەنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلەیەکی گەرمای لەبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمە تاریکیمان بەسەر دیاردەی شەودا هێناوەو دیاردەی ڕۆژیشمان بە ئاشکراو دیارو بینراو سازاندووە، تا لە نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بەهرەوەر ببن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕاگرن (کە زۆر پێویستە بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمە هەموو شتێکی پێویستی ئێوەمان بە فراوانی و بەر بڵاوی ڕوون کردۆتەوە.
وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كِتَٰبًۭا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا13
تهفسیری ئاسان: نامەی کردەوەی هەر کەسێکیشمان هەڵواسیووە بە گەردنیداو لە ڕۆژی دوایدا کارنامەی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنین و بە کراوەیی دەخەینە بەردەستی (ئاشکرایە کە ئەو دەزگایانەی کارو کردەوەی ئێمەی لەسەر تۆمار دەکرێت زۆر پێشکەوتوو ترە لەوەی کە ئادەمیزاد تا ئێستا پەی پێ بردووە).
ٱقْرَأْ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًۭا14
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی دەوترێت: دەی نامەی کردەوەکانت بخوێنەرەوە و تەماشای بکە، ئەمڕۆ هەر خۆت بڕیار بدەو حساب بۆ خۆت بکە (شایستەی چ جۆرە پاداشتێکیت؟!)
مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەوەی هەوڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئەوە بەڕاستی بەقازانجی خۆی تەواو دەبێت و هەر خۆی بەهرە لە هیدایەتەکەی وەردەگرێت، ئەوەش گومڕا بووەو ڕێبازی سەرلێشێواوی گرتۆتەبەر، ئەوە بێگومان هەر خۆی زەرەر دەکات و گومڕاییەکەی لەسەری دەکەوێت، کەس گوناهی کەس هەڵناگرێت، کەس بەرپرسیار نیە لە هەڵەی کەسانی تر، ئێمەش سزای کەسمان نەداوە تا پیغەمبەرێکی بۆ دەنێرین.
وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَٰهَا تَدْمِيرًۭا16
تهفسیری ئاسان: کاتێک بمانەوێت دانیشتوانی شارو شارۆچکەیەک لەناو ببەین، ئەوە سەرەتا فەرمانی گوێڕایەڵی دەدەین بە دەوڵەمەندەکان (کە گوێ بەحەرام و حەڵاڵ نادەن، کە چاکەو چاکەکاری بکەن) کەچی ئەوان یاخی دەبن و خراپەکاری دەکەن لە شارەکەدا، ئەوسا ئیتر شایستەی ئەوە دەبن کە بڕیاری ئێمە بەسەریاندا بسەپێنرێت، ئینجا ئێمەش کاولی دەکەین بەسەر یەکداو داروبەردی بەسەر یەکەوە ناهێڵین.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍۢ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا17
تهفسیری ئاسان: چەندەها نەوەمان لە دوای نوح لەناو بردووە، ئەوەندەش بەسە بۆ پەروەردگاری تۆ کە ئاگادارو بینایە بە گوناهو تاوانی بەندەکانی، هیچ شتێکی لێ شاراوە نیە.