پیشاندان:
17. سورة الإسراء
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًۭا مَّدْحُورًۭا18
تهفسیری ئاسان: ئەوەی مەبەستی تەنها دنیابێت کە بەپەلەو بەخێرایی تێدەپەڕێت، ئەوە ئێمە (بە ئارەزووی کەس ناکەین بەڵکو) هەرچیمان بوێت بە زوویی، بەویستی خۆمان و بەهەرکەس کە بمانەوێت دەیبەخشین، پاشان (لەو جیهان) ئەو جۆرە کەسانە (واتە دنیا پەرستان) دەخەینە ناو دۆزەخەوە، بە سەرزەنشت کراوی و ڕاونراویەوە (کە بەردەوام فریشتەکان ئێش دەکەن بەدڵیانداو نایەڵن پشوو بدەن، هەر ڕاویان دەنێن بەناو تونێل و شوێنە سامناکەکاندا).
وَمَنْ أَرَادَ ٱلْءَاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًۭا19
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەش مەبەستی بەشی ئەو جیهان بێت و هەوڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، لە هەمان کاتیشدا ئیماندار بێت، هەوڵ و کۆششی ئەو جۆرە کەسانە جێگەی ڕێزو سوپاسە و سوپاسکراون.
كُلًّۭا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا20
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەردوولا (دنیا پەرستان و خوا پەرستان) لە بەخششی پەروەردگارت بەهرەوەر دەکەین، بێگومان بەخششی پەروەردگارت سنووردارو قەدەغە کراو نیە لە دنیادا.
ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ وَلَلْءَاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَٰتٍۢ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًۭا21
تهفسیری ئاسان: تەماشا بکەو سەرنج بدە چۆن ڕێزو پلەو پایەی هەندێکیانمان داوە بەسەر هەندێکی تریاندا، بێگومان پلەو جیاوازیەکانی ئەو جیهان زۆر گەورەترو زۆر زیاترن.
لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًۭا مَّخْذُولًۭا22
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) هەرگیز نەکەیت خوایەکی تر بکەیتە هاوتای خواو هاوەڵی بۆ بڕیار بدەیت چونکە بەو کارەت زەبوون و خەجاڵەت دەبیت.
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّۢ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًۭا كَرِيمًۭا23
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ بڕیاریداوە کە جگە لەو کەسی تر نەپەرستن، هەروەها بڕیاریداوە چاکەکاریش بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، هەر کاتێک یەکێکیان یان هەردووکیان بە پیری کەوتنە لای تۆ (تەنانەت) ئۆفیان لە دەست مەکەو (هەرگیز) پیایاندا هەڵمەشاخێ و هاواریان بەسەردا مەکە، بەردەوامیش قسەو گفتو گۆت لەگەڵیاندا با چاک و جوان و بەجێ بێت.
وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًۭا24
تهفسیری ئاسان: باڵی میهرەبانی خۆتیان بۆ ڕاخەو ملکەچ بە بۆیان، نزا بکەو بڵێ: پەروەردگارا ڕەحمیان پێ بکەو میهرەبان بە بۆیان، هەروەکو چۆن ئەوان ڕەحمیان بە من کردوو و منیان پەروەردە کردووە بە بچووکی و منداڵی.
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا۟ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًۭا25
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان زۆر زاناترە لە خۆتان بەوەی کە لەدڵ و دەروونتاندا هەیە، خۆ ئەگەر چاک و پاک و ڕێکو پێک بن، ئەوە بەڕاستی ئیتر ئەو زاتە بۆ تەوبەکاران و پەشیمانان زۆر لێخۆشبوو بەخشندەیە.
وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا26
تهفسیری ئاسان: مافی خزم و خوێشان بەجێ بهێنە و پەیوەندیەکان (لە چوار چێوەی شەرعدا چاودێری بکە) هەروەها مافی هەژارانیش (بە یارمەتیدانیان بە گوێرەی توانا) ئەنجام بدە هەروەها مافی ڕێبواریش (بەدەستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبەجێ بکە، دەست بڵاویش مەبەو ماڵ و سامانت بەفیڕۆ مەدە.
إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِ ۖ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًۭا27
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەوانەی ماڵ و سامانیان بەفیڕۆ دەدەن (لە ڕێگەی خراپدا سەرفی دەکەن)، ئەوانە هەمیشە وەک برای شەیتانەکان وان، شەیتانیش لە بەرامبەر (نازو نیعمەتەکانی) پەروەردگاریەوە زۆر ناشوکرو بەد نمەکە.