پیشاندان:
17. سورة الإسراء
وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًۭا مَّيْسُورًۭا28
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نەتتوانی یارمەتی ناوبراوان بدەیت و بەئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارو بەخششی ئەو بوویت ئەوە دەکرێت بە گوفتاری جوان و قسەی خۆش ڕازییان بکەیت.
وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًۭا مَّحْسُورًا29
تهفسیری ئاسان: نەکەیت ئەوەندە دەست نوقاو بیت وەک ئەوەی کە دەستی بەکۆت و زنجیر بەگەردنیدا هەڵواسرابێت، هەروەها ئەوەندەش دەست بڵاو مەبە (هیچیت بەدەستەوە نەمێنێت) لەوەودوا بکەویتە بەردەم لۆمەو سەزەنشتی ئەمو ئەوو هیچت بە دەستەوە نەمێنێت و بە هەناسە ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا30
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت بە هەر کەس کە بیەوێت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت، یاخود کەم و سنوورداری دەکات، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارو بینایە بەبەندەکانی، (بەخشین و نەبەخشینی هەڕەمەکی نیە).
وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ۚ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًۭٔا كَبِيرًۭا31
تهفسیری ئاسان: نەکەن منداڵەکانتان لە ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکە پەروەردگارتان ڕۆزی بەخش و میهرەبانە)، ئێمە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشین بەوانیش و بە ئێوەش، چونکە بەڕاستی کوشتنی ئەوان گوناهو تاوانێکی زۆر گەورەیە.
وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَسَآءَ سَبِيلًۭا32
تهفسیری ئاسان: هەرگیز نەکەن توخنی زینا بکەون و لێی نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە بەڕاستی گوناهو تاوان و هەڵە و ڕێچکەیەکی زۆر ناقۆڵایە.
وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًۭا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَٰنًۭا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًۭا33
تهفسیری ئاسان: کەسێک نەکوژن کە خوا کوشتنەکەی حەرام کردبێت مەگەر بەهۆی تاوانێکەوە شایستە بێت و کوشتنی ڕەوا بێت، ئەوەش کە مەزڵومانەو بێ تاوان دەکوژێت، ئەوە ئێمە بەڕاستی ماف و دەسەڵاتمان داوە بەنزیکترین کەسی کە تۆڵەی بۆ بسێنێت، ئەویش نابێت زیادەڕەویی بکات لە کوشتن و تۆڵەسەندنەوەدا، (خۆ ئەگەر لەخواترس و فەرمانبەردار بوو لەو کارەیدا) ئەوە بێگومان سەرکەوتوو و پشتیوانی لێکراوە لە لایەن دەسەڵاتی ڕەواوە.
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۚ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ ۖ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًۭا34
تهفسیری ئاسان: نزیک ماڵی هەتیوو مەکەون مەگەر بەجوانترین شێوە نەبێت (وەک ئەوەی بیخەنە بازرگانیەکەوە تا گەشە بکات) هەتا ئەگاتە هەڕەتی لاوی، وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمان، چونکە بەڕاستی بەرپرسیارن لە بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەوە.
وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًۭا35
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک کێشان و پێوانتان ئەنجامدا بەڕێک و پێکی و تێرو تەواوی ئەنجامی بدەن، ئەو شێوەیە چاکترەو جوانترین ئەنجامی هەیە (لە دنیادا ئاسوودە دەبن و پاداشتی قیامەتیش بەدەست دەهێنن).
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًۭا36
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) لە شتێک مەدوێ و شوێنی شتێک مەکەوە کە زانست و زانیاریت دەربارەی نیە، چونکە بەڕاستی دەزگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن هەر هەمووی، بەر پرسیارە لە بەرامبەریەوە.
وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًۭا37
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەسەر زەویدا بەکەش و فش و لە خۆبایی بوونەوە مەڕۆ، چونکە تۆ هەرگیز ناتوانیت زەوی کوناودەر بکەیت، ناشگەیتە بەرزی چیاکان (ئیتر ئەم کەشخەو شانازیەت لەچی یە؟).
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًۭا38
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو شتانەی کە لە ئایەتەکانی پێشوودا باسمان کرد، خراپەکانی لای پەروەردگارت ناپەسەندو نابەجێیە (هەوڵ بدە هەمیشە دوورە پەرێزبیت لێیان).